ب. ئه‌نوه‌ر
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، په‌یكه‌ری سوڵتان سه‌ڵاحه‌ددین (1137- 1193) ز، له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی ئه‌و شاره گوێزرایه‌وه بۆ شوێنێكی تر، به‌و هۆكاره‌ی كه ڕێگری له هاتوچۆی ڕێبواران ده‌كات كه پاساوێكی زۆر بێ مانایه.
سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی نه‌ك ته‌نیا لای كورد به گه‌وره و پاڵه‌وان پێناسه ده‌كرێ، به‌ڵكوو لای جیهانی ئیسلامی به‌گشتی به چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه سه‌یر ده‌كرێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و گه‌وره‌ییه له‌لایه‌ن ڕۆژئاواییه‌كانیشه‌وه وه‌كوو جه‌نگاوه‌رێك ڕۆڵی به‌رز ده‌نرخێنرێت، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و گه‌وره پیاوانی ڕۆژئاوا له سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ سووریا به تامه‌زرۆییه‌وه سه‌ردانی گۆڕی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت پیاوێكی شۆڕشێگێڕ و چه‌پڕه‌و و كۆمۆنیستی وه‌كوو (گیڤارا)ش سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و گه‌وره پیاوه‌ی كردووه.
سه‌ڵاحه‌ددین وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كوردیش، له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌مانه‌وه وه‌ك گه‌وره پیاوێكی ناودار و ناسراو و سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن سه‌یر ده‌كرێ، بۆیه لابردنی به‌ناوی گواستنه‌وه بۆ شوێنێكی تر، مایه‌ی بێزاریی به‌گشتی خه‌ڵكی سووریا و به‌تایبه‌تیش كورد سه‌یر ده‌كرێ و به هه‌ڵوێستێكی نادۆستانه و نابه‌جێ سه‌یر ده‌كرێت.
ڕاسته لای خۆشمان هه‌ندێك سه‌رنج و ڕای جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و زاته، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرن، گوایه ده‌وڵه‌تێكی بۆ كورد نه‌سازاندووه، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له جێی خۆیدا نییه، سه‌ڵاحه‌ددین (833) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌فاتی كردووه و ئه‌وكاته ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر وجوودی نه‌بووه.
ئه‌م كاره‌ی حكوومه‌تی سووریا به كارێكی نادروست ده‌زانین و داوا ده‌كه‌ین، په‌یكه‌ره‌كه‌ی له شوێنی خۆی یان له شوێنێكی به‌رچاو و شیاو دابنێنه‌وه.
ده‌نا داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، په‌یكه‌رێكی مه‌زن بۆ سوڵتان سه‌ڵاحه‌ددین له پایته‌ختی هه‌رێم له شوێنێكی زۆر شیاو دابنرێت.
گه‌ر نه‌یاران، گه‌وره پیاوانی ئێمه‌یان ناوێت با خۆمان به‌و كاره هه‌ستین.