ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلاند کردەوە.

هەروەها بیروڕایان لەبارەی پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و گرنگیی رێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ، بە تایبەتی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2027 بە پێی رێژەی 14%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی فەرمی پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.