ەوت و كانزاكانی هەولێر ئاشكرای دەكات، بڕێكی زۆری غازی ماڵان هەیە و مەترسیی لەسەر كەمبوونەوەی نییە و بوتڵی ژمار 15ی غازیش لەرێگەی بریكارەكان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر رایگەیاند، بڕێكی زۆری غازی ماڵان لە كارگەكانی غازدا هەیە وپێیوست ناكات هاووڵاتیان نیگەرانی بەرزبوونەوەی نرخەكەی بن.
نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە:”سەرەڕای كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی غازی شل،بەڵام بڕێكی زۆری غازی ماڵان لە كارگەكان هەیە، بۆیە هیچ پێویست ناكات هاووڵاتیان نیگەران بن لە كەمبوونەوەی بڕەكەی، بەتایبەت ئەوانەی كارتی سووتەمەنییان هەیە و بەپێی پێویستی و خواست، غازی ماڵان بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكەین.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێرئاشكرای كردووە، یوتڵی ژمارە 15ی پێدانی غاز لەرێگەی كۆبوونی سووتەمەنی دەستی پێكردووە.
رۆژی 1ی10ی2026وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاوی کردەوە، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناغاز کە لە ماوەی مانگێک بەڕێوەدەچێت، بەهیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی غازی ماڵان ناکات.”
ئاشکراشی کرد: ” لەکاتێکدا لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی غاز 640 ملیۆن پێ سێجایە لە چاکسازییەکەدا بڕی بەرهەمهێنانی غاز دەبێتە 520 ملیۆن پێ سێجا، بەمەش بڕی کەمبوونەوەی غازەکە کەمە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر غازی ماڵان نابێت.”
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، دڵنیایی دەدات غازی ماڵان ئاسایی دابەش دەکرێ.