گوتەبێژی حکوومەتی عێراق گەیشتنی بارێکی نوێی دۆلاری کاشی ئەمەریکی بۆ عێراق راگەیاند.
حەیدەر عەبودی،گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی راگەیاند: “دوێنێ چوارشەممە رێکەوتی 30ی ئەیلولی 2026 شەحنەیەکی نوێی دۆلاری کاش گەیشتە عێراق”.
گوتیشی: “ئەمە لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنە بەردەوامانەدایە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی هاتنی دراوی بیانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی بەپێی سیاسەتە پەسەندکراوەکان.”
پێشتر گوتەبێژی حکومەت رایگەیاندبوو، سەرۆک وەزیران عەلی فاڵح زێدی لەگەڵ ئەمریکا گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ بەردەوامی ناردنی شەحنەکانی دۆلار، ئەمەش لە بەر رۆشنایی ئەو پێشکەوتنەی عێراق بەدەستی هێناوە لە پتەوکردنی سیستمی چاودێری بەسەر دابەشکردنی دۆلار و رێکخستنی بەکارهێنانی و سنووردارکردنی خراپ بەکارهێنانی دراوی بیانی، لەگەڵ فراوانکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی و هەنگاونان بۆ ئابووری دیجیتاڵی.