ئەمڕۆ پێنچشەممە 1/10/2026, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە قووڵکردنەوەی زیاتری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان کرایەوە.