خه‌بات: ‬موسلیم دۆڵەمەڕی‮ – ‬بارزان – 
لە ژیاندا سەربازە ونەكان زۆرن،،‮ ‬كەخزمەتێكی‮ ‬باش بە گەل وخاكیان دەكەن جا هەریەكەو بەشێوەیەك و لەبوارێكدا،‮ ‬سەرداری‮ ‬وێنەگریش‮ ‬یەكێكە لەم سەربازە ونانەی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان كە بەچاوی‮ ‬كامێراكانی‮ ‬خزمەتێكی‮ ‬باشی‮ ‬بەم دەڤەرە گەیاندووە‮. ‬
سەرەتا خۆی‮ ‬ناساندو گوتی‮ من سەردارمحەمەد دەروێش كە ناسراوم بەسەرداری‮ ‬مسەوەڕ‮ ‬دانیشتووی‮ ‬گوندی‮ ‬زورەگڤانی‮ ‬سەربەناحیەی‮ ‬بارزانم‮. ‬
سەبارەت بەسەرەتای‮ ‬كاری‮ ‬وێنەگری‮ ‬گوتی‮:‬ هەر لە تەمەنی‮ ‬منداڵیمەوە حەزی‮ ‬وێنەگریم هەبووە بەڵام بەشێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬لەدوای‮ ‬گەڕانەوەم لەئاوارەیی‮ ‬ئێران واتە لەساڵی‮ ‬1996وە بەفەرمی‮ ‬دەستمكرد بەكاری‮ ‬وێنەگری‮.‬
سەبارەت بەشێواز و كاری‮ ‬وێنەگری‮ ‬گوتی‮: ‬من لەبواری‮ ‬گشتی‮ ‬كاردەكەم وەكو مەراسیم وئاهەنگ و سروشت بەتایبەتی‮ ‬هەر مەراسیمێك‮ ‬یان‮ ‬یادەوەریەكی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان هەبێت من ئامادەم و بەچاوی‮ ‬كامێراكەم دەیان وێنەی‮ ‬جوان تۆماردەكەم جاچ بەبەرامبەر بێت‮ ‬یان خۆ بەخش بۆمن گرینگ وێنەگرتن‮ ‬و ئەرشیفكردنیەتی‮.‬

سەبارەت بەكردنەوەی‮ ‬پێشانگای‮ ‬وێنەكانی‮ ‬گوتی‮:‬ ‬تاكو ئێستا من چوار پێشانگام لەئەرشیفی‮ ‬وێنەكانم كردۆتەوە لەشوێنە جیاجیاكاندا خۆشبەختانە كەسانی‮ ‬زۆر ئامادەی‮ ‬بوون لەچینە جیاجیاكانی‮ ‬كۆمەڵگا ئەمەش بۆ من گەورەیی‮ ‬وخۆشبەختییە‮.‬

سەبارەت بەوێنە ئەرشیفكراوەكانی‮ ‬گوتی‮ :‬ من تاكو ئێستا زیاتر لە‮ ‬850 هەزار وێنەی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزانم لەلای‮ ‬خۆم بەشێوەیەكی‮ ‬زانستی‮ ‬و باش ئەرشیفكردووە بەتایبەتی‮ ‬یاد و مەراسیمە گرینگەكانی‮ ‬ئەم دەڤەرەكە،‮ ‬دەڤەرەكەمان خاوەنی‮ ‬دەیان‮ ‬یادی‮ ‬خۆش وناخۆشەوەهەركەسێ داوای‮ ‬وێنەی‮ ‬مەراسیمێك‮ ‬یان‮ ‬یادێكم لێبكات تەنها ژمارەكەی‮ ‬یان بەروارەكەیم پێبڵێت زۆر بەئاسانی‮ ‬بۆی‮ ‬دەدۆزمەوە و‮ ‬ڕۆژانە برادەران‮ ‬یان كەسانی‮ ‬پێویست داوای‮ ‬هەندێ وێنەی‮ ‬یادگاری‮ ‬یان وێنەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كەلە ژیاندانەماون،‮ ‬لێدەكەن،‮ ‬یان‮ ‬بۆ خۆشی‮ ‬داوای‮ ‬وێنەم لێدەكەن منیش بەبێ بەرامبەرخزمەتی‮ ‬هەموو كەسێك دەكەم‮.‬

سەبارەت بەكردنەوەی‮ ‬مۆزەخانەیەكی‮ ‬وێنەیی‮ ‬گوتی‮: ‬من زۆرحەز و ئارەزووی‮ ‬ئەم كارەم هەیەوە هەوڵیشم بۆداوە بەڵام هیچ كەس و لایەنێك هاوكاری‮ ‬نەكردووم بۆدابینكردنی‮ ‬شوێن و كەلوپەلی‮ ‬پێویست ئەگەرنا من لە بەرنامەم دایەو لێرەشەوە داواكارم لەلایەنی‮ ‬بەرپرس‮ ‬وپەیوەندیداركەهاوكاریم بكەن بۆئەوەی‮ ‬بتوانم بەشێك لەوێنە گرینگ وكۆنەكانم بكەم بەمۆزەیەكی‮ ‬بچووك بۆخزمەتی‮ ‬مێژووی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان وخزمەتی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬ئازیز‮.‬