لە دوای هێرشەكەی سەر فەیسبوك كە نزیكەی 50 ملیۆن هەژماری گرتەوە، شتی زیاتر ئاشكرا دەبێت ڕەنگە زۆرێك گاڵتەیان بەو شتانە بێت بەڵام ئەوە ڕاسیە و قبوڵی بكەیت یان نا هەڕەشەیەكی گەورە لەسەرمان هەیە.ئەو هێرشە جگە لەوەی كاریگەری لەسەر فەیسبوك هەبوو، ئێستا ئەوە دەركەوتوە هەر هەژمارێكی ترت لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی نزیك بە فەیسبوك هەبێت ئەگەری بردنی زانیاری ئەویش هەیە. بۆ نموونە تۆ هەژماری ئینستگرامت بە هەژماری فەیسبوكەكەت بەستوەتەوە ئەوا لەئەنجامدا هەژماری ئینستگرامیشیت دەكەوێتە ژێر هەڕەشە.فەیسبوك زوو كەوتە كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەوەی بەخودكار لەهەژماری ئەو كەسانەی هێرشەكەیان كرابووە سەر چووە دەرەوە واتە لەسەر بەكارهێنەران پێویست بوو دووبارە ناونیشان و وشەی نهێنی داخل بكەنەوە تا بتوانن بچنەوە ناو فەیسبوك. ئەو كەسانەی ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە كاری خۆیان كردووە بە بردنی زانیاری بەكارهێنەر ، جا ئەوە ماوەتە بزانرێ تا چەند توانیویانە ئەو زانیارییانە ببەن و بۆ چ مەبەستێك بەكاردەهێنرێت، ڕەنگە هەرگیزیش نەزانرێ چونكە كارەكە بەو ئاسانیە نیە و ئەوانیش بەزیرەكیەوە ئەنجامیان داوە.فەیسبوك بەفەرمی دانی بەوە ناوە كە هێرشەكە ئینستگرامیشی گرتۆتەوە.









