خه‌بات: وریشە عومەر
هیندییە سورەكان لە كۆندا تۆوی‮ ‬گوڵەبەڕۆژەیان هاڕیووە و وەك ئارد بۆ دروستكردنی‮ ‬نان بەكاریان هێناوە‮ ‬،ئەم جۆرە چەرەسە دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە گرنگەكان كە كۆلیسترۆلی‮ ‬ناوخوێن دادەبەزێنێت،‮ ‬هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین‮ ‬E‮‬ و زینك و مەگنسیۆم و سیلینیۆم و زەیتی‮ ‬ئۆمیگا شەش،‮ ‬ئەمەش زۆر پێویستە بۆ جەستەی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬ئەم باسە لەگۆڤاری‮ ‬تەندروستی‮ ‬دكتۆر سەلام بەزمانی‮ ‬فارسی‮ ‬بڵاوكراوەتەوە لێرەدا‮ ‬گرنگترین سوودەكانی‮ ‬گوڵەبەڕۆژە ئاشناتان دەخەینەڕوو‮. ‬ئەو دكتۆرە لە سەرەتا نووسیویەتی‮ ‬گوڵەبەڕۆژە زۆرر بەسوودە بۆ قژ و ئێسك،‮ ‬ئەگەر دەتەوێت لەنەخۆشییەكانی‮ ‬دڵ و شێرپەنجە پارێزراوبیت رۆژانە بڕێك گوڵەبەڕۆژە بخۆ،‮ ‬زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی‮ ‬كێشەی‮ ‬كەمخوێنیان هەیە چونكە دەبێتەهۆی‮ ‬زیادبوونی‮ ‬رێژەی‮ ‬خوێن،‮ ‬هەروەها رێژەی‮ ‬كۆلیسترۆڵی‮ ‬زیانبەخشی‮ ‬ناوخوێن دادەبەزێنێت،‮ ‬بۆ ئافرەتی‮ ‬دووگیان زۆر بەسوودە چونكە بڕێكی‮ ‬باش ترشی‮ ‬فۆلیك لەپێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش بەسوودە بۆ ئافرەتی‮ ‬دووگیان و منداڵەكەی‮ ‬ناوسكی،‮ ‬هەروەها لەناو گوڵەبەڕۆژا ڤیتامین‮ ‬A،D،E ‮‬ هەیە ئەمەش بۆ گەشەی‮ ‬جەستە و جوانكردنی‮ ‬پێست و‮ ‬ڕێگری‮ ‬كردن لە پیربونی‮ ‬پێشوەختی‮ ‬پێست و ددان و ئێسك زۆر بەسوودە،ڕێگری‮ ‬دەكات لە ئەستوور بوونی‮ ‬ملولەكانی‮ ‬خوێن بەهۆی‮ ‬چەوری‮ ‬ناو خوێنەوە،ئەم چەرەسە میز پێكەرێكی‮ ‬باشە بۆ ئەو كەسانەی‮ ‬كێشەی‮ ‬میزەڵدانیان هەیە‮ .‬زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی‮ ‬جگەرە دەكێشن،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕێگری‮ ‬دەكات لە توشبوون بە شێرپەنجەی‮ ‬سییەكان‮. ‬بۆی‮ ‬دەبێت لەخواردنی‮ ‬گوڵەبەڕۆژە دانەبڕێین و رۆژانە بڕێكی‮ ‬لێ بخۆین‮.‬