ئەمریکا لەگەڵ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە عێراق، سەرجەم سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لەگەڵ خۆیدا دەبات و هێزەکانی لە بنکە سەربازییەکانی نزیک سنووری عێراق لە سووریا و ئوردن جێگیر دەکات.

  لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق، ئەمریکا بەتەواوی هێزەکانی و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە وڵاتەکە دەکێشێتەوە؛ بەڵام جێگیرکردنەوەی ئەم هێزانە لە بنکەکانی نزیک سنووری سووریا و ئوردن، ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی چاودێریی ئەمنی لە ناوچەکەدا.

 بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی (ئەسۆشیەیتد پرێس)ـی ڕاگەیاندووە: لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانمان، واشنتن بەتەواوی سەرجەم سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە عێراق هەڵگرتووە و دەیانکێشێتەوە.