لیژنەی تەمبێكردن لە خولی ئیتاڵیا ماوەی سزای هێرشبەری یانەی میلان گۆنزالۆ هیگواینی ئاشكرا كرد، كە لە دوو یاری داهاتووی تیپەكەیان ناتوانێت بەشداری بكات، دوای ئەوەی لەیاری رابردوویان بەرامبەر یانەی یۆڤنتۆس كە تووشی شكست هاتن بە ئەنجامی 2گۆڵی بێ وەڵام كارتی سوری پێدرا، كەلەمیانی گەڕی 12ی خولی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، ناوبژیوانی یارییەكە پاولۆ مازۆلینی كەم كارتی زەردی بەڕووی هیگواین دا بەرز كردەوە، بەر لەوەی كارتی دووەم و كارتی سووری لەدوایین ساتەكانی گێمی دووەم بەرز كاتەوە، ئەمەش بووە هۆی پەرچەكردارێكی پڕ لەتووڕەیی لەلایەن ئەستێرەی ئەرژەنتینی. كە دەكرا بەهۆی پەرچە كردارەكەی ماوەیەكی درێژ سزادرابوایە، بەڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە زۆر لەیاریزانی ناوبراو نزیك بوو، روونیكردەوە كە ئەو هیچ شتێكی خراپ بەرامبەر ناوبژیوان مازۆلینی نەگوت. دوای گەڕانەوە بۆ دووباركردنەوەی ڤیدیۆیی دەركەوتن كە سوكایەتی بە ناوبژیوان نەكردووە و دەڵێت: تۆ بەردەوام كارتی زەرد بەرز دكەیتەوە، ئەویش بەهۆی زۆر تووندی پەرچە كردارەكەی دەیكاتەوە دەرەوە، بەڵام ئەم بڕیارە تەنها بۆ تەمبێكردنی بوو، كە بەوە تاوانباركرا، رەوشتێكی ناجێگیری بەكارهێنا، بەشێوەیەكی ناڕەوا نارەزایی دەربڕی و رەتیكردەوە لەناو یاریگا بچێتە دەرەوە، بەمەش هیگواین ناتوانێت لەدوو یاری داهاتووی تیپەكەی بەرامبەر لازیۆ و پارما یاری بكات.









