گیامپێرۆ ڤینتۆرا دەستی لەكاركێشانەوەی مەشقدانەوەی یانەی كیێڤۆ راگەیاند، دوای ئەوەی لەیاری رابردوویان لەكۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ پۆلۆنیا یەكسان بوو، لەگەڵ ئەوەی یانەكەیان زۆر هەوڵیدا رازی بكەن لەگەڵ تیپەكە بەردەوام بێت، بەڵام زۆر بەتوندی لەلایەن ئەفسانەی یانەكە سێرجیۆ پیلیسێ رەخنەی بەئاشكرای لێگراو دەڵێت ئەو ژووری جل گۆڕینی لەدەست داوە، لە دوو شەممەی رابردووش رێككەوتن لەسەر رۆیشتنی بەئەنجام گەیشت، تەنها دوای ساڵێك لە شكستی لەسەركردایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەمۆندیالی رابردوو. كیێڤۆ لە بڵاوكراوەیەكیدا لەسەر لاپەڕەی خۆی رایگەیان: كیێڤۆ ڤیرۆنا بڕیاری كۆبوونەوەكەی ئاشكرا كرد، لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بۆندی گیمپێرۆ ڤینتۆرا كە ماوەكەی تا 30 حوزەیرانی 2020 بوو، لەهەمان كاتیشدا بۆندی یارمەتیدەرەكانیشی سلڤاتۆری سۆلۆ و ئەلیساندرۆ ئاینۆشنتی هەڵوەشێندرایەە، چاوەڕێ دەكرێت دۆمینیكۆ دی كارلۆ جێگای ڤینتۆرا بەكاتی بگرێتەوە. دوورخستنەوەی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی ئیتاڵی تەنها دوای 4 یاری هات، كە تیایدا 3 شكست و یەك یەكسان بوونی هەبوو، كە ئێستا تیپەكە لەدواوەی ریزبەندی خولی كالیچیۆ دایە.









