خه‌بات: ‬عەبدولقادر كەڵهۆڕ
سەرباری‮ ‬گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ئەو دواییانە كە لە دۆسیەی‮ ‬سوریا روویانداوە،‮ ‬كەچی‮ ‬دۆسیەی‮ ‬شارەكانی‮ ‬رۆئاوای‮ ‬كوردستان لە سوریا‮ ‬یەكێكە لە گەرمترین دۆسیەكانی‮ ‬سوریا كە تاكو ئیستا بە ئالۆزی‮ ‬ماوەتەوە‮. ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەموو لایەنە ناكۆكەكان چاویان لەوەیە شوێن پێی‮ ‬خۆیان لەو ناوچە ستراتیژیەدا بكەنەوە‮، لەلایەكی‮ ‬دیكەوە لەوچەند رۆژنەی‮ ‬دواییدا بەمەبەستی‮ ‬بچوككردنەوەی‮ ‬قەوارەی‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا كە ئەمەریكا پشتیوانیان لیدەكات،‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬سەربازی‮ ‬ئەنجامدا،‮ ‬ئەوەش وایكرد كوردانی‮ ‬رۆژئاوا رایبگەیەنن كە ئیتر شەڕ‮ ‬لە دژی‮ ‬داعش رابگرت و رووبكەنە رژێمی‮ ‬سوریاو هاوپەیمانانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬رووبەرووی‮ ‬نیازەكانی‮ ‬توركیا ببنەوە لە دژایەتیكردنیاندا‮.
‬
بە پێی‮ ‬ماڵپەری‮ ‬تورك پرێس،‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬پلانەكەی‮ ‬بۆ لەناوبردنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سوریا دیموكراتی‮ ‬HSD‮ ‬لە شارەكانی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستان،‮ ‬رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری‮ ‬توركیا لە وتارێكیدا گوتی،‮ ‬بە پشتیوانی‮ ‬خوداو بە پاڵپشتی‮ ‬سەربازەكانمان،‮ ‬بەو زوانە پێگەی‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا وێران دەكەین و ئێمە دەتوانین ئەو دەستانانە بخوێنینەوە كە ئاڵاكەمان دەینووسێتەوە،هەورەها پابەندین بە میراتی‮ ‬باب و باپیرانمان‮. ‬بۆیە دەتوانین وای‮ ‬دابنێین وەشاندنی‮ ‬گورزە سەربازییەكانی‮ ‬توركیا لە رۆژئاوا كە لە28 ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬رابردوو دەستیپێكردووە بۆ سەر رۆژئاوای‮ ‬كوردستان بەشێكە لەو پیلانە سەربازییەیە كە بەنیازە فراوانتری‮ ‬بكات لە دژی‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا‮.‬

توركەكان پێیانوایە بەسەر كەوتنی‮ ‬ئەو پیلانە سنووری‮ ‬هەردوو شاری‮ ‬ئورفەو ماردین پاریزراو دەبێت لەهەمبەر ئەو هێرشانەی‮ ‬كە دیوی‮ ‬سوریاوە دەكرێتە سەریان‮. ‬هەروەها هەموو ئەو پلانگیڕیانە شكست پێدێنیت كە لە دژی‮ ‬توركیا لە ئارادان‮، لە هەمبەر‮ ‬رژدبوونی‮ ‬توركیا لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬سەربازی‮ ‬و بێدەنگی‮ ‬واشنتۆن لە بەرانبەریدا،‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا وەك گوشارێك بۆ سەر ئەمەریكا و بۆ دەربازبوون لەو تەنگژەیە رایانگەیاند كە ئیتر لە رۆهەڵاتی‮ ‬دەشتاییەكانی‮ ‬دێر ئەلزوور شەر لە دی‮ ‬داعش رادەگرن‮. ‬چونكە هێرشەكانی‮ ‬توركیا لەو دواییانە بووەتە مایەی‮ ‬ئەوان نەتوانن تیرۆر لەناوبەرن بەتایبەتی‮ ‬دوا پێگەكانی‮ ‬داعش لەناوچەكە‮.‬

جێی‮ ‬باسە كوردانی‮ ‬رۆژئاوا كۆنترۆڵی‮ ‬زۆربەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬رووباری‮ ‬فوراتیان كردووە كە ناسراوە بە‮ ‬سوریای‮ ‬بەسود‮ ‬كە لە رووی‮ ‬نەوت و كشتوكاڵەوە ناوچەیەكی‮ ‬دەوڵەمەندەو بەشی‮ ‬هەرەزۆری‮ ‬دەكەوێتە پارێزگای‮ ‬رەقەو بەشێكی‮ ‬زۆر لە دەشتاییەكانی‮ ‬دێر ئەلزور لە باكوری‮ ‬روباری‮ ‬فورات‮، هەروەها كوردانی‮ ‬رۆئاوا كۆنتڕۆڵی‮ ‬زۆربەی‮ ‬زرۆی‮ ‬پارێزگای‮ ‬حەسەكەیان كردووە لەوپەری‮ ‬باكوری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬سوریادا،‮ ‬كە نزیكەی‮ ‬چواریەكی‮ ‬رووبەری‮ ‬سوریا پێكدەهێنێت‮، تاكو ئێستا كردە سەربازییەكانی‮ ‬توركیا بەردەوامەو هەریەك لە كوردانی‮ ‬رۆژئاواو وانشتۆن هەوڵدەدەن رەوشەكە هێوربكەنەوە،‮ ‬بەڵام ئەو دۆسیەیە زۆر گرنگ و ئاڵۆزە بۆ هەموو لایەنە ناكۆكەكانی‮ ‬سوریا‮. ‬چاوەڕواندەكرێت دانوستان تیایدا درێژە بكێشێت تادەگەنە ئەو ارەسەری‮ ‬بە رازیبوننی‮ ‬هەموولایەنەكان لایەنێك كۆنترۆڵی‮ ‬ناوچەكە بكات‮.‬

لە18 ی‮ ‬حوزەیران‮ ‬ئەمساڵ‮ ‬توركیا و ئەمەریكا لەسەر نەخشەڕێگەیەك لەهەمبەر منبج،‮ ‬رێكەوتن،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬پەكەكە و‮ ‬یەپەگە لەوشارە بەدەرنێن كەلە ساڵی‮ ‬2016 كۆنترۆڵیان كردبوو بەهاوكاری‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬توانیبویان داعش لەو شارە وەدەرنێن‮. ‬هەر لە رێكەوتنەكەدا هاتبوو دەوریاتی‮ ‬ئەمەریكا و توركیا بە درێژایی‮ ‬هێڵی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬مەرتاڵی‮ ‬فوراتو شاری‮ ‬منبج بێن و بچن‮. ‬هەروەها دامەزراندنی‮ ‬ئەنجومەنێكی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬لە خەڵكی‮ ‬شارەكە بۆ بەرێوەبردن،‮ ‬ئەوەش دوای‮ ‬دەرچوونی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا لە شارەكە‮.‬

بەڵام ئەمەریكا كە لەچوارچێوەی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬بۆ رازیكردنی‮ ‬توركیا لەسەر رێكەوتنەكە رازیبوو،‮ ‬دوای‮ ‬بەسەرچوونی‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬دورودرێژ لە پشێوی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬لەگەڵ توركیا‮ ‬هیچ هەنگاوێكی‮ ‬نەنا،‮ ‬لەمانگی‮ ‬یۆنیۆوە تاكو ئێستا كات بەسەرچوو،‮ ‬كەچی‮ ‬توركەكان وایدەبینن كوردانی‮ ‬رۆژئاوا بەسەر ناوچەكانی‮ ‬كەناری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬فورات بلاوبوونەتەوە،‮ ‬بەردەوامیش كەلوپەلی‮ ‬سەربازییان لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ دابین دەكرێت‮. ‬كەچی‮ ‬پێنتاگۆن لە پێناو مانەوەی‮ ‬لە ناوچەكە چەند جارێك بەهانەی‮ ‬خستەڕوو‮.
‬
هەروەها لە بەرێوەچوونی‮ ‬دەوریە هاوبەشەكانی‮ ‬لە هێڵی‮ ‬سنووریدا لەناوچەكە خۆی‮ ‬دایە پاش،‮ ‬هەندێك پێان وابوو ئەو رەفتارانەی‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬یاریكردنە بەكات لەپێناو گەیشتن بەچارەسەرێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مانەوەی‮ ‬هێزە كوردییەكانی‮ ‬رۆژئاوا لەناوچەكانی‮ ‬خۆیاندا‮. ‬ئەوەش وایكرد توركەكان بڵێن وانشتۆن وابەستەیە بە هێشتنەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا لە منبج‮. ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دەرنەكەوێت كە لە دەستەباڵاییدا لە سوریا پاشەكشەی‮ ‬كردووە‮. ‬هەروەها ئەنكەرە وای‮ ‬بۆدەچێت كە ئەمەریكا دەیەوێت چەكدارانی‮ ‬یەپەگە لە ناوچەكانی‮ ‬سەرێ كانیێ و كرێ سپی‮ ‬و قامیشڵۆی‮ ‬سەرسنووری‮ ‬توركیا وەدەرنێ و لە سێگۆشەی‮ ‬رەقەو دیرئەلزورو حەسەكە جێگیریان بكات بەبەهانەی‮ ‬شەركردن لە دژی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش‮.‬
دواتریش ئەو جموجۆڵانەی‮ ‬توركیا بەوە لێكدرایەوە كە دەیەوێت گوشار بخاتە سەر واشنتۆن بۆ ئەوەی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬منبج جێبەجێ بكات و كوردانی‮ ‬رۆژئاوا لە كەنارەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬رووباری‮ ‬فورات بكێشێتەوە‮.
‬
لە هەمبەر رێكەوتنی‮ ‬منبج نێوان ئەمەریكا و توركیا،‮ ‬ساڵح موسلم سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬پارتی‮ ‬یەكێـتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬گوتی،‮ ‬ئەگەر بەرژەوەندیمان لەگەڵ ئەمەریكا بێت لەگەڵیدا دەبین،‮ ‬ئەگەر بەرژەوەندیمان لەگەڵ روس بێت لەگەڵیاندا دەبین،‮ ‬ئەگەر بەرژەوەندیمان لەگەل ئەسەد تێكبكاتەوە لەگەڵی‮ ‬دەبین‮، ئەوەی‮ ‬پەیوەست بیت بە ئێران كە پالپشتی‮ ‬لە پەكەكە دەكات لە دژی‮ ‬توركیا،‮ ‬هیچ دوور نییە سەرخستنی‮ ‬پێشهاتەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬فورات وابكات،‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا هەماهەنگی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬ئێران بكەن‮. ‬هەر بۆیە عەلی‮ ‬ئەكبەر ویلایەتی‮ ‬رابەری‮ ‬ئێران بۆ كاروباری‮ ‬نێودیوڵەتی‮ ‬گوتی،‮ ‬هۆزە كوردانی‮ ‬رۆژئاوا شەر لەگەل ئەمەریكا دەكەن و لە رۆژهەڵاتی‮ ‬فورات وەدەری‮ ‬دەنێن‮. ‬ئێران دڵنیایە ئەگەر ئەمەریكاییەكان ژیرنەبن و لە سوریا نەچنە دەرەوە كوردانی‮ ‬رۆژئاوا لەوێ وەدەریان دەنێن‮.‬

لێكۆڵەرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەدووری‮ ‬نازانن،‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا لە هەمبەر هیرشەكانی‮ ‬توركیا بۆ سەر پێگەكانی‮ ‬پەكەكە لە ناوچە شاخاویەكانی‮ ‬نێو خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەرمی‮ ‬لە بەرانبەر ئێران بنوێنن،‮ ‬ئەوەش وادەكات پێگەی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئەسەد لە رۆژهەڵاتی‮ ‬رووباری‮ ‬فورات روو لە بەهێزبوون بكات،‮ ‬بەتایبەتیش دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هۆزە عەرەبەكان لە دەشتی‮ ‬دێر ئەلزور و حەسەكە و رەقە نیگەرانی‮ ‬خۆیان نیشاندابوو لە بەرانبەر رێكەوتنەكەی‮ ‬نێوان توركیا و ئەمەریكا‮. ‬ئەو پیشهاتانەش هاوكاتن لەگەڵ پێشهات و پێشڤەچوونە سەربازی‮ ‬و سیاسیەكانی‮ ‬رێمی‮ ‬ئەسەد و لەكۆتاییدا لەبەرژەوەندی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دواییدادەبێت‮. ‬سەرەنجام پێویستە كوردانی‮ ‬رۆژئاوا بزانن هەر رێكەوتنێك لەگەل هەر لایەنێك بەبێ رەزامەندی‮ ‬توركیا ناچێتەسەر،‮ ‬چونكە بوونی‮ ‬ئەمەریكا لەو ناوچەیە وادەكات هەموو رێكەوتنێك لەگەڵ رژێمی‮ ‬ئەسەد و هاوپەیمانەكانی‮ ‬شكست‮ ‬بێنێت‮.‬

ئەنقەرە بەردەوام واشنتۆن بەوە تۆمەتبار دەكات كە سیاسەتی‮ ‬نابەرپرسیارانە لە هەمبەر زۆربەی‮ ‬پرسەكان دەگرێتەبەر‮. ‬گرنگترینیان پرسی‮ ‬پاڵپشتیكردنی‮ ‬باڵی‮ ‬سوریای‮ ‬پەكەكەی‮ ‬نەیاری‮ ‬سەرسەختی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬توركیا‮. ‬تێبینی‮ ‬دەكرێت پشێوی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬ئەمەریكا ژ توركیا لە گۆرەپانی‮ ‬سوریا رووەو نەرمی‮ ‬هەنگاو دەنێت،‮ ‬ئەوەبوو ئەمەریكا بۆرازییكردنی‮ ‬توركیا لە هەمبەر ئازادكردنی‮ ‬قەشە ئەندرۆ برانسۆن،‮ ‬ئەمەریكا رێكەوتنی‮ ‬منبجی‮ ‬لەگەڵ توركیا ئیمزا كرد،‮ ‬بەڵام ئەو جموجۆڵەی‮ ‬ئەمەریكا نەیتوانی‮ ‬واشنتۆن لە تەنگژەی‮ ‬سوریا دەرباز بكات‮. ‬لەلایەك،‮ ‬واشنتۆن دەزانیت رێكەوتنی‮ ‬‮‬HSD‮ ‬لەگەڵ رژێمی‮ ‬ئەسەد و هاوپەیمانانی‮ ‬وەك كاردانەوەیەك لە هەمبەر رێكەوتنی‮ ‬توركیا و ئەمەریكا زۆر مەترسیدارەو دەبێتە هۆی‮ ‬كەمبونەوەی‮ ‬دەستەباڵایی‮ ‬ئەمەریكا لە سوریا‮. ‬بۆیە ئەمەریكا پێویستی‮ ‬بەوەیە كوردانی‮ ‬رۆژئاوا رازیبكات،‮ ‬كاریگەری‮ ‬ئەرێنیان هەبێت لە سەر نەخشەرێگەی‮ ‬منبج و سەقامگیری‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬فورات،‮ ‬بۆیە ئەمەریكا لەلایەك روویكردە توركیا و لەگەڵی‮ ‬رێكەوت بۆ ئەوەی‮ ‬هێرشەكانی‮ ‬بۆ سەر رۆژهەلاتی‮ ‬فورات رابگرێت‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە واشنتۆن گرنگی‮ ‬بە كارتەكانی‮ ‬توركیا دەدات كە وای‮ ‬لێكرد نەرمی‮ ‬بنوێنێت لە دۆسیەی‮ ‬منبج و پرۆژەی‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا سنوردار بكات و تەنیا لە رۆژهەڵاتی‮ ‬فورات بیانهێڵێتەوە لە پرۆژەی‮ ‬پەكەكە جیایان بكاتەوە،‮ ‬هەروەها واشنتۆن ترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە ئەنقەرە لە هەمبەر دۆسیەی‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا‮ ‬لە تاران و مۆسكۆ‮ ‬نزیكبێتەوە‮.‬