لە میانەی كار و چالاكییەكانی ئەنجومەنی باڵای تیپە میللییەكانی قەزای سەیدسادق، خولی فەرمی پلە یەكەكانی سەیدسادق بۆساڵی 2018 بەڕێوەچوو ، ئەم خولە بۆ تیپە پلەیەكەكانی سەیدسادق بوو ، كە ساڵانە بەڕێوەدەچێت ، خولەكە لە ?6 تیپ پێك دێت بەشێوازی دووكۆمەڵە بەڕێوەچوو ، دوای ململانێیەكی بەهێز لەنێوان تیپە بەشداربووەكاندا، لەكۆتایدا هەردووتیپی تۆپی پێی ڕێبین و زەردەشت توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی، لەیاری كۆتاییدا بە ئامادەبوونی هاندەرێكی زۆری وەرزشی سەیدسادق و دەرەوەی سەیدسادق ڕووبەڕووی یەكبونەوەو لە كۆتاییدا تیپی ڕێبین یارییەكەی لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ هێنا بەئەنجامی 4 گۆڵ بەرانبەر بە ? گۆڵ.
لەكۆتایدا خەڵات بەسەر پاڵەوان و باشترینەكانی خولەكەدا دابەشكرا ، كە بەمشێوەیە بوو:
باشترین ڕاهێنەری خولی پلەیەكەكان هاوار محەمەد لەتیپی ڕێبین .
باشترین یاریزانی خولەكە سەرتیپ ڕەئووف لە ڕێبین
باشترین گۆڵپارێزی خولەكە بیلال كەمال لە ڕێبین.
گۆڵكاری خول ئیبراهیم محەمەد لەتەپەڕەش .
ئەوەی جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەمە شەشەمین جار خولی پلەیەكەكانی سەیدسادق بەڕێوەدەچێت ، تیپی ڕێبین لەكۆی ئەو شەش جارە ، سێ جار ببێت بەپاڵەوان كە تاكە تیپە ئەوەندە ببێت بەپاڵەوان و دووجار پلەی دووەم و جارێك پلەی سێ یەم.
خولی پلەیەكەكانی سەیدسادق ، بەخولێكی پڕ هاندەر و بەچێژ دادەنێرێت ،ساڵانە ئەنجومەنی باڵای تیپە میللییەكانی سەیدسادق سەرپەرشتی دەكات.









