فازڵ میرانی
شه‌ڕ ئاماده‌كارییه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ییه پێش ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویه‌كی سیاسی بێت، و ئاماده‌كاریی كۆمه‌ڵگه‌یی بۆیه سروشتی نییه، به‌ڵكوو كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵاته‌كان به هه‌مه‌جۆرییانه‌وه ئه‌و ئاماده‌كارییه هان ده‌دات و یه‌كێك له ئامرازه‌كانی كاریگه‌ری بانگه‌شه و په‌روه‌رده‌كردنه بۆی، له ڕێگه‌ی هێنانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی حه‌كایه‌ته‌كانی ڕابردوو یان دروستكردنی بیرۆكه‌یه‌كی ئاماده‌باشی بۆ شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی دیاری ناكرێت ئه‌وه‌یه: ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆ كێ ده‌بێت و زیانه‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌ر كێ؟ شه‌ڕه‌كان په‌یوه‌ستن به مرۆڤایه‌تییه‌وه و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی هۆشیاریی مرۆڤایه‌تی، پاساوه‌كانی شه‌ڕیش گه‌شه‌یان سه‌ند، نه‌خشه‌كان گۆڕان و زه‌وی و ده‌ریاكان ته‌رم و خوێنی ژماره‌یه‌كی نه‌ژمێردراو له قوربانییه‌كانیان قووت دا و چینه كۆمه‌ڵگه‌ییه نوێیه‌كان پاش ئه‌وه دروست بوون و چینه‌كانیش به‌هۆیه‌وه ڕووخان.
باڵی سیاسییه خۆراواییه تینووه‌كان بۆ شه‌ڕ، هه‌ستان به شه‌ڕ ده‌به‌ستنه‌وه به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه و باڵی خۆرهه‌ڵاتییه‌كان ده‌ینێنه‌وه ژێر ناونیشانی عه‌قیده‌كانه‌وه، ئه‌مانه دیارترین دوو ناونیشانن بۆ هه‌ردوو لایه‌نی ڕكابه‌ری نه‌زعیده له نه‌وه‌كه‌ی ئێستادا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ڕاستی پاشه‌كشه له زۆرینه‌ی سه‌ربازگه‌ی خۆرهه‌ڵاتدا له توانای دروستكردنی بازنه‌یه‌كی به‌رژه‌وه‌ندیی تێرکەر له كه‌لوپه‌ل و خزمەتگوزارییەکاندا، له ڕێگه‌ی دروستكردنی ئابوورییه‌كی سه‌قامگیره‌وه.
كێشه‌كه له ڕه‌گه‌كه‌یدا زۆر له‌وه قورستره كه به وتارێک باس بكرێت و نه به كتێبێک، ئه‌وه چیڕۆكی ململانێیه‌كه كه قووڵه له قووڵایی ڕابردووی مرۆڤدا به تاك و به كۆمه‌ڵ به‌هۆی نه‌بوونی ڕه‌وه‌نده‌كانی ڕه‌وشت و نه‌بوونی هۆشیاری یان ئاراسته‌بوونی به‌ره‌و ئامانجه‌كانی ده‌ستبەسەرداگرتن و خاوەندارێتی.
به‌ڵام شه‌ڕ، شه‌ڕه چه‌نده ئامرازه‌كانی نه‌گۆڕن و چه‌نده پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه، یانه‌یه‌كه بۆ وێرانكاری، سنووری زیانه‌كانی له‌سه‌ر تاكێك یان شوێنێكی زه‌وی یان كاتێك ناوه‌ستێت، ئه‌وه ڕووداوێكی گۆڕاوه له شوێنێكی ژیانی گواستراوه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشتی بنه‌مایه و شه‌ڕ بژارده‌یه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه مرۆییه سیاسی و سه‌ربه‌خۆكان هه‌روه‌ك چۆن له ئاشتیدا گه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌وا له شه‌ڕدا زیانیان پێ ده‌گات.
شه‌ڕه‌كان بڕیار به‌رهه‌م ده‌هێنن و كاریگه‌رییه‌كانیان درێژ ده‌بنه‌وه و زۆرینه‌مان مه‌ینه‌تییه‌كانی شه‌ڕه ناوخۆیییه‌كانی عێراقمان له‌بیره، له‌وانه شه‌ڕه‌كانی دژی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی ئێمه بوو و شه‌ڕه هه‌رێمییه‌كانی كه تێیدا زۆرینه‌ی له‌دایكبووان له بوون لابردران بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو جوگرافیای گۆڕستانه‌كان و بچنه ناو مێژوویه‌كی جیاواز له حوکمی شه‌رعی و وه‌سفه فه‌رمییه نه‌گۆڕه‌كه‌دا، بۆیه جارێك شه‌هیدن و جارێك كوژراوی گوێڕایه‌ڵی یان كوژراوی ئه‌ركن و كه‌سوكاره‌كانیان جارێك ڕێزیان لێ ده‌گیرێت و جارێك ده‌یشارنه‌وه كه كوژراوی شه‌ڕیان هه‌یه و بێباوكه‌كانیان ئه‌م گۆڕانكارییه‌یان له هه‌سته‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌كاندا ژیا.
شه‌ڕ كاتێك ده‌بێت به عه‌قیده، كێشه‌یه‌كه له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیداریدا، هه‌ر شه‌ڕێك مه‌ترسییه و سه‌ركێشییه‌كه كه زیانه‌كانی پڕ ناكاته‌وه نه قه‌ره‌بووه‌كان و نه ڕازیكردنه كرێگرته ئاینییه‌كان یان مه‌زهه‌بییه‌كان یان ئه‌ده‌بییه جۆشوخرۆشه‌كان بۆ كردنی به بڕیاری دروست كه له كۆتاییدا ئێمه له‌به‌رده‌م چاره‌نووسی مرۆڤێكی مردوو و زیندووه‌كانداین له‌نێوان بریندارێك له جه‌سته‌یدا یان هه‌سته‌كانیدا و هیچ جێگیرییه‌كی سیاسیی به‌رده‌وام نییه بۆ سه‌لماندنی سه‌ركه‌وتن وه‌ك سه‌ركه‌وتن و دۆڕان وه‌ك قوربانیدان، سیاسییه‌تیش هه‌روه‌ها هانده‌ری هه‌ڵدانی له‌بیركردن و بیرهاتنه‌وه‌ی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان هه‌یه.
شه‌ڕ له ناوچه‌كانی جیهاندا وه‌ك ناوچه‌كه‌مان كه بنه‌ڕه‌تی ئابوورییه‌كه‌ی لاوازه، كاریگه‌ریی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگر هه‌بێت له‌سه‌ر ڕووه‌كی وشك، پێویستی به كه‌مترین كات هه‌یه بۆ خواردنی و قسه‌ی ئه‌وانه‌ی كه په‌نا ده‌به‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی و به‌ڵێنه‌كانی دواڕۆژ ده‌به‌خشن بۆ پاداشته‌كه‌ی، نانه‌ت پاروویه‌ك نان نابێت بۆ برسییه‌ك و نه خیوه‌تێك بۆ ڕاكردووێك و نه جلێك بۆ ڕووت و نه ده‌رمان بۆ بریندارێك، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ركاتێك جلوبه‌رگی عه‌قیده‌ی له‌به‌ر کرد بوو به بازرگانی، كه‌واته با تاك هۆشیار بێت له داوی بازرگانانی عه‌قیده.
بازرگانانی شه‌ڕ چێژ له مافه‌كانتان وه‌رده‌گرن، ناڕۆن بۆ ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه بۆتان ده‌خوازن، له‌گه‌ڵتان کۆنابنەوە له كاریگه‌رییه‌كانی مه‌ینه‌تییه‌كان كه ئه‌وان بۆیان دروست كردوون و ئه‌وان وه‌ك هاوشێوه كۆنه‌كانیان قسه به شێوازێك ده‌ڕێژن بۆ پاساودانی كرده‌وه‌كانیان كه بازده‌ده‌ن له مێژوو و چیڕۆكه‌كه‌یدا، به‌ڵام قایل نین كه حوکمه‌كانی ڕێزلێنه‌رانی عه‌قیده به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌گونجێنن به‌پێی پێداویستییه‌كانیان نه‌ك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێوه.
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان