سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە رێژەی هەرێمی کوردستان 14.14%ە هەر شتێک لەوە کەمتر دادپەروەرانە نییە و رەتی دەکەنەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2027، رایگەیاند: “رامانگەیاندووە کە رێژەی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو راپرسیەی خۆیان کردوویانە، ٪14.4، جگەلەوەی ناوچە دابڕێندراوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەژمار نەکراون، کە ئەو رێژەیە زۆر زیاتر دەبێت ئەگەر ئەو ناوچانە هەژمار کرابان.”

گوتییشی: “هیچ شتێک رێژەیەک لەو رێژەیە دادپەروەرانە نییە و بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیران رەتمانکردووتەوە.”

هەروەها لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتەوە ئاماژەی بەوە دا: ئەگەر لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئامادەبن ئێمەش ئامادەین.