بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پلەی 519 ئەفسەری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەرز دەكرێتەوە.

لە فەرمانێكدا كە واژووی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە بەژمارە/3080 لە ڕێكەوتی 15-9-2026، لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار دراوە بە بەرزكردنەوەی پلەی 519 ئەفسەر لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.

جێی ئاماژە بۆكردنە بەرزكردنەوەی پلەكە گوزارشتە لە خشتەی 9ـی كانوونی دووەمی 2026 لە ڕێكەوتی دەرچوونی فەرمانەكەوە جێبەجێ دەكرێت.