زانكۆلاین بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی كارا كرا و دەتوانن داواكاری بۆ ئەو زانكۆ و پەیمانگانە پڕ بكەنەوە كا ئارەزوو دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/9/2026، زانكۆلاین بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی كارا كرا، لەمڕۆوە تا هەشت ڕۆژی دیكە، دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.
دەرچوانى 12ـى ئامادەیی دەتوانن لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بە بەکارهێنانى ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ، داواکارى پێشکەش بکەن.