سهرهتا وتار داستانی خواکوڕک؛ سیمبولی خۆڕاگری و خوێنی گەشی پێشمەرگە لە ساڵی ١٩٨٨دا
خۆشەوی کانیلنجی
داستانی دوژمنبەزینی ساڵی ١٩٨٨ی خواکوڕک، کۆڵنەدان و بزاڤی ئازادیخوازیی ڕەسەنی کورد بوو؛ بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکانی لەشکری شۆڕشگێڕی کوردستان و بەرگریی میللی.
کە پێکهاتبوون لە هێزەکانی سەر بە سەرکردایەتی و لقەکانی یەک، دوو، سێ و چوار، هێزی خەبات، حەمرین، هێزی ئاوارەی لقی ٨ و ڕێکخراوەکانیان، قوەتی بارزان، لێژنەی ناوچەی مێرگەسۆر و ڕێکخراوەکانیان، هەروەها ڕێکخراوی پشتیوانی، کە پێکهاتبوو لە یەکێتیی قوتابیان، لاوان، زانایان و بەرگریی میللیی سەر بە لێژنەی ناوچەی ئازادیی پارتی لە زێوە و دەوروبەری، بە هاوکاری پشتیوانی و خوشک و برایانی پەنابەر لە ئێران و بەڕێوەبردن و تۆمارکردن.
نابێت ڕۆڵی برا کوردەکانیشمان، بەتایبەتی دەڤەری مەرگەوەڕ، لە یاد بکەین کە بە باربەرەکانی خۆیان، بێبەرامبەر و خۆبەخشانە کەلوپەل و پێداویستییەکانی پێشمەرگەکانیان دەبردنە بەردی شیخان لە سنووری شەڕگەی داستانی خواکوڕک.
ڕژێمی ئەو کاتی عێراق دوای ئەوەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان رژێمی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی هات، هەرچی هێزی جهیش، چاش، تۆپخانە، زریپۆش و فڕۆکەی شەڕکەر هەبوو، بەرەو کوردستان و سنووری قوەتی بارزان، لێژنەی ناوچەی مێرگەسۆر و بەتایبەتی دەڤەری سیدەکان، برادوست و دەشتی خواکوڕک پاڵ دا. دەستی لە هیچ شتێک نەدەپاراست؛ لە ئەرز و ئاسمان ئاگر و ئاسن بارانی دەکرد، بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیاییشەوە. بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانی لەشکری شۆڕشگێڕی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و سەرکردایەتیی پارتیمان، وەک چیاکانی بەمۆ، قەرەداغ، ئاسۆس، سەفین، هەڵگورد، شیرین، گارە و مەتین، بەرامبەر شاڵاوی دڕندەی سوپا، چاش، تۆپخانە، ناقیلە، دەبابە، فڕۆکە و چەکی قەدەغەکراوی گازی خەردەل و کیمیاباران چەقین.
رژێمی عێراق دوای زیانێکی لەڕادەبەدەر لە کوشتار، دیل و ماددی، سەرئەنجام لە ڕۆژی ٥/٩/١٩٨٨ سەرکەوتنێکی لە تەسەوری رژێمی ئەو کاتی عێراق، و تێکڕای داگیرکەرانی ناوچەکە و جیهان بەدەر بوو، کۆتاییی داگیرکەرانی بۆ کوردستان و ناوچەکە ڕاگەیاند. بزاڤی ئازادیخوازیی ڕەوای گەلی کورد و کوردستان لە هەر بارودۆخێکی نالەباردا گوزەر بکات، تا بە ئاوات نەگات دەستبەرداری خەبات و بەرخودان نابێت.
بێگومان بەرخودان و تێکۆشانێکی وا بەرفراوان بەرامبەر ڕژێمێکی وا دڕندە، بێ زیانی گیانی نەبوو؛ لە داستانی خواکوڕکیشدا بە تێکڕای (٣٤) شەهید، (١١٥) بریندار و (٦٣) برینداری کیمیابارانی گوندی زێرۆیا لە ڕۆژی ٣١/٧/١٩٨٨ی ڕێکخراوی گورەز، بەتێکڕای (١٧٠) بریندار لە پێناودا بەخشی.
ناوی شەهیدە گیانفیداکانی کوردستان لە داستانی خواکوڕکی ساڵی ١٩٨٨دا (روحیان شاد):
١. حامد شیڤی – سەر بە هێزی ئاواره، لە ڕۆژی ٢١/٧/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢. ئەحمەد تەها ئیسماعیل وەرمیلی – سەر بە لقی (١)، لە ڕۆژی ٢٧/٧/١٩٨٨ شەهید بوو. ٣. فەتاح عوسمان ئەڕگۆشی – سەر بە ڕێکخراوی موسەکا، لە ڕۆژی ٢٧/٧/١٩٨٨ شەهید بوو. ٤. إبراهیم تاهیر پێندرۆیی – سەر بە ڕێکخراوی موسەکا، لە ڕۆژی ٢٧/٧/١٩٨٨ شەهید بوو. ٥. مام عەلی – سەر بە (حشع)، لە ڕۆژی ٢٧/٧/١٩٨٨ شەهید بوو. ٦. محەمەد حاجی حوسێن خۆشناو – سەر بە ڕێکخراوی کارۆخ، لە ڕۆژی ٧/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ٧. محەمەد چاوشین عوبێد – سەر بە ڕێکخراوی کارۆخ، لە ڕۆژی ١١/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ٨. قادر سەعید مستەفا – سەر بە لقی (٣)، لە ڕۆژی ١٩/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ٩. بابەرسوڵ شێخ صالح – سەر بە لقی (٤)، لە ڕۆژی ١٩/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١٠. عەبدولخالق ئەحمەد سەعید – (ی. ل. ق) ڕێکخراوی پشتیوان، سەر بە لێژنەی ناوچەی ئازادی، لە ڕۆژی ١٩/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١١. حوسێن خدر ئاکرەیی – سەر بە هێزی ئاواره، لە ڕۆژی ٤/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١٢. نەزیر محەمەد تاهیر – سەر بە هێزی ئاواره، لە ڕۆژی ٢٧/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١٣. مەلا بەحری شکری مەجید – (ی. زانایانی ئاینی) ڕێکخراوی پشتیوان، سەر بە لێژنەی ناوچەی ئازادی، لە ڕۆژی ٢٧/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١٤. وەلی حاجی عارف – سەر بە لقی (٤)، لە ڕۆژی ٢٨/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١٥. ڕەحمان مەجید – سەر بە لقی (٤)، لە ڕۆژی ٢٨/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١٦. حازم محەمەد شلی – سەر بە ڕێکخراوی چارچەل، لە ڕۆژی ٢٨/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١٧. جوهەر عەلی شلی – سەر بە ڕێکخراوی چارچەل، لە ڕۆژی ٢٨/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١٨. ئیسماعیل یاسین حەمەد – سەر بە ڕێکخراوی چارچەل، لە ڕۆژی ٢٨/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ١٩. عەبدوڵڵا حاجی ستوونی – سەر بە ڕێکخراوی چارچەل، لە ڕۆژی ٢٨/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢٠. ئەسعەد چیچۆ یەحیا دری – سەر بە ڕێکخراوی چارچەل، لە ڕۆژی ٢٨/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢١. کەیفی ئەحمەد برادۆستی – سەر بە لقی (٤)، لە ڕۆژی ٣٠/٨/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢٢. عەلی سەلیم باجلوری – بەرپرسی توپخانەی شۆڕش، لە ڕۆژی ٤/٩/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢٣. زۆراب غازی ئەڕگۆشی – بەرپرسی ڕێکخراوی موسەکا، لە ڕۆژی ٤/٩/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢٤. حەمەخان ئەمین – سەر بە لقی (٤)، لە ڕۆژی ٤/٩/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢٥. فرەیدون عەبدوڵڵا – سەر بە لقی (٤)، لە ڕۆژی ٤/٩/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢٦. ئەحمەد محەمەد ئەحمەد – سەر بە تۆپخانەی شۆڕش، لە ڕۆژی ٤/٩/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢٧. چاوشین خانۆ بیدۆدی – بەرپرسی ڕێکخراوی پیران، سەر بە قوەتی بارزان، لە ڕۆژی ٥/٩/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢٨. جەبار عوسمان مەردان – سەر بە لقی (٣)، لە ڕۆژی ٥/٩/١٩٨٨ شەهید بوو. ٢٩. عارف حارس چوچانی – خەڵکی ناوچەی شارباژێر، سەر بە لقی (٤)، شەهید بوو. ٣٠. ئیبراهیم شیخو مەرمێرۆ کانیلنجی شیروانی – ڕێکخراوی شیرین، قوەتی بارزان، لە شەوی ٦-٧/٧/١٩٨٨ شەهید بوو. ٣١. خانۆ ئەرەب بادین رێزانەی شێروانی – ڕێکخراوی شیرین، قوەتی بارزان، لە شەوی ٦-٧/٧/١٩٨٨ شەهید بوو. ٣٢. عەلی خدر عەبدولڕەحمان مەڕانەی شێروانی – قوەتی بارزان، لە شەوی ٦-٧/٧/١٩٨٨ شەهید بوو. ٣٣. سەعید حسین حسن بابکەی شێروانی – ڕێکخراوی زۆزک، قوەتی بارزان، لە شەوی ٦-٧/٧/١٩٨٨ شەهید بوو. ٣٤. محێدین سلێمان حسن مەسەنەی شیروانی – ڕێکخراوی شیرین، قوەتی بارزان، لە ڕۆژی ٢٧/٧/١٩٨٨ شەهید بوو.