وهزارهتی دارایی و ئابووریی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، تەمویلی مووچەی مانگی ئاب، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.
وهزارهتی دارایی ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، کەمێک لەمەوبەر بڕی (٨٣١،٦٦٦،٠٠٠،٠٠٠) هەشت سەد و سی و یەک ملیار و شەش سەد و شەست و شەش ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکیی ناوەندیی عێراق.
ئهوهش خراوهته ڕوو، هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سەد و بیست ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئاب لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، سەرەڕای ئەوە بڕی (٦،٠٣٠،١٦٦،٥٤٥) شەش ملیار و سی ملیۆن و سەد و شەست و شەش هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاب نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
هاوكات له ڕاگهیاندراوهكهی وهزارهتی دارایی، ئهوهش هاتووه: “دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بە شێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکیی ناوەندیی عێراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.”