خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی ئافره‌تانی عێراق به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی تۆپی باله‌ی ئاسیا كرد و تیایدا له كۆی سێ یاری، توشی سێ شكست هات و هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی له پاڵه‌وانێتییه‌كه دا تۆمار نه‌كرد، بەڵام ئەم گەشتە لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە هەڵبژاردەکه تەنها ماوەیەکی کورت بۆ ئامادەکاریی بەردەست بوو، کەمبوونی کاتی مەشق و نەبوونی ژمارەیەکی پێویست لە یارییە دۆستانەکان، بووەتە هۆی ئەوەی تیپه‌كه نەتوانێت بەو شێوەیەی پێویست خۆی بۆ ئەم پێشبڕکێیە ئامادە بکات.
هه‌میشه هۆشیار خانمه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێیوایە بۆ دروستکردنی تیپێكی بەهێز و ئامادە، تەنها کەمپێکی 10 ڕۆژە بەس نییە، هه‌میشه كه‌میی خۆئاماده‌كردنمان و ئه‌نجام نه‌دانی یاری دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه به‌هێزه‌كان و ئه‌نجام نه‌دانی كه‌مپی مه‌شق وڕاهێنان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مانه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئاست خراپی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا.
هەمیشە سەرنجی خستە سەر پشتیوانی و هاوکاریی یەکێتی تۆپی بالەی عێراق و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئامادەکاریی هەڵبژاردەکە پێویستی بە پلانێکی درێژخایەنتر هەیە، به‌ڵام نه‌بوونی ئیمكانیات و هاوكاری نه‌كردنی تیپه‌كه له‌ڕووی ماددی ومه‌عنه‌ویی، بووه هۆكاری دۆراندنمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی چین و ئێران وچینی تایپی.
ڕوونیشكرده‌وه، بۆ گەیشتن بە ئەنجامی باشتر، پێویستە ئامادەکارییەکان باشتر و درێژخایەنتر و بە پلانێکی ڕوونتر بێت، ئەمەش دەتوانێت ڕێگای هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی عێراق بۆ پیشاندانی ئاستێکی بەرزتر لە پێشبڕکێیە نێودەوڵەتییەکاندا ئاسانتر بكات.