ب. ئه‌نوه‌ر
جاران حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كاری سه‌ره‌كیان هه‌وڵی عه‌ره‌باندنی كوردستان بوو، به‌شێوه‌ی جیاواز و به مه‌به‌ستی جیاواز، به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد و به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی عه‌ره‌ب بوو له شاره نزیكه‌كانی سنووری كوردستان و عێراقدا، وه‌ك كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری و خانه‌قین و گوند‌و شارۆچكه‌كان و گونده نزیكه‌كانی چاڵه نه‌وتییه‌كان له هه‌ر شوێنێك نه‌وتی لێ دۆزرابێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو میتۆدێكیان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و مه‌به‌سته په‌یڕه‌و كردووه به تایبه‌تی به زه‌بری هێز و هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی، به‌ڵام ئه‌م عه‌ره‌باندنه‌ی ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌رم و ئارام و بێ به‌كارهێنانی هێزو توندوتیژی به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی سه‌یری شاره گه‌وره‌كانی كوردستان، مه‌به‌ستم هه‌رێمی ئه‌مڕۆمانه بكات به‌چاوی خۆی ڕۆژانه سه‌دان تاوه‌ری هه‌وربڕ و گوندی ئه‌ورووپی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی جۆراوجۆر ده‌بینین كه به هێمنی و ئارامی ڕۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌كشێن و سیمای گه‌ڕه‌ك و ڕێگاوبانمان ده‌گۆڕن و ته‌نانه‌ت جل و به‌رگ و پۆشاكی نامۆش ده‌بینین كه له‌مه‌وپێش نه‌بینراون. به‌واتایه‌كی تر ئێستا كه‌س نییه ئه‌و ترس و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سیمای دیموگرافی شاره‌كانمان هه‌ست پێنه‌كات، گه‌ر به‌م شێوه خێرایه‌ی وه‌كو ئێستا بڕوات، ئه‌م شاره نازدارانه‌ی خۆمان به‌م نزیكانه دیزداشه جێ به شه‌ڕواڵ له‌ق ده‌كات و عه‌گالیش به هه‌موو جۆره‌كانی جامانه و بۆ نموونه -هیچ به دووری مه‌زانه- ئه‌ربیلیش بكه‌نه عه‌ره‌بیل.