خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- خانمه یاریزانی لاوی كوردی رۆژهه‌ڵات ئاریانا مێهدی، ئەستێرەیەکی هەڵکشاوەیه لە یارییه ئاوییه‌كان، سەرەڕای تەمەنی بچووكی، بەڵام دەستکەوتی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێناوە و ئاواتەخوازە لە پێشبڕکێ فەرمییەکانی داهاتوودا ئه‌نجامی به‌رزتر به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، لاپه‌ره‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئه‌و خانمه یاریزانه‌ی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ركرده‌وه:
*ئاریانا مێهدی كه‌ی ئاشنای ئه‌و یارییه بوو؟
-هه‌ر له‌ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه دەستم به یاری مه‌له‌وانی كرد، به‌هۆی پشتگیری خانه‌واده‌كه‌م، له‌هه‌موو پێشبڕكێكان ئه‌نجامی به‌رز و نایاب به‌ده‌ست ده‌هێنم.
*له‌م پاڵه‌وانێتبیه كه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا چت به‌ده‌ستهێنا؟
-به‌شداریكردنم له‌پاڵه‌وانێتی یارییه ئاوییه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی یارییه ئاوییه‌كانی عێراق- لقی هه‌ولێر ئه‌نجامدرابوو، له دوو چالاكیی باسكه‌مه‌له و په‌پووله پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا، به‌باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش ده‌ستنیشانكرام.
*تا چه‌ند له‌ئاست و توانای خۆت ڕازیت؟
-خۆشحاڵم به‌وپه‌ری هێزه‌وه به‌شداریی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌كه‌م و هه‌میشه هه‌موو كات ئه‌نجامی به‌رز و نایاب به‌ده‌ست ده‌هێنم ، ئامانجم ئەوەیە باشترین ئەنجام لە پاڵه‌وانێتییه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بەدەست بهێنم ئەگەر كات و خوێندن رێگام پێبدات.
* چۆن هاوسەنگی لە نێوان خوێندن و ڕاهێناندا دروست دەکەیت؟
-جگە لە توانای جەستەییم، بەیانیان وەرزش دەکەم، هەفتەی سێ ڕۆژ ڕاهێنان دەکەم بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، هاوسەنگی بەیانییەکانم لەگەڵ ڕاهێنانەکانمدا دەبەستمەوە، لە ڕاستیدا سوپاس بۆ خودا، له‌گه‌ڵ وه‌رزش وخوێندن تا راده‌یه‌كی باش زۆر سەرکەوتووم.