
خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
تیروپشکی فەرمیی خولی پاڵەوانانی کەنداو بۆ وەرزی 2026-2027 لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداوەوە ئەنجامدرا.
تیروپشکەکە ئەنجامدرا بە دابەشکردنی 12 یانە بەشداربووەکە بۆ چوار ئاست کە هەریەکەیان سێ یانەیە، بە پشتبەستن بە ڕیزبەندی یانەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بۆ وەرزی 2026-2027.
لە کۆمەڵەی سێیه‌م، یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبەڕووی ئیتیفاقی سعوودی و عه‌جمانی ئیماراتی و کازیمه‌ی کوەیتی دەبێتەوە، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا زه‌وڕا ڕووبەڕووی یانەی قەتەری قەتەری و نەسڕی ئیماراتی ئه‌لریفاعی بەحرەینی دەبێتەوە.
ناوی یانه به‌شداربووه‌كان به‌پێی كۆمه‌ڵه‌كان:
كۆمه‌ڵه‌ی یەکەم: نیۆمی سعوودی، شه‌بابی عومانی، ده‌حیلی قه‌ته‌ری، حه‌زره‌مه‌وتی یه‌مه‌نی.
كۆمه‌ڵه‌ی دووەم: زه‌وڕای عێراق، نه‌سڕی ئیماراتی، قەتەری قه‌ته‌ری، ئه‌لریفاعی به‌حرێنی.
كۆمه‌ڵه‌ی سێیەم: هەولێر، کازیمەی كوه‌یتی، عه‌جمانی ئیماڕاتی، ئیتفاقی سعوودی.
شایه‌نی باسه یانەکان بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشكراون، هەریەکێكیان چوار تیپ له‌خۆ ده‌گرێت، دوو تیپی پێشەنگی هەر کۆمەڵەیەک لەگەڵ دوو باشترین تیپی پلەی سێیەم سەردەکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی کە لە دوو یاریی گەڕانەوەدا ئەنجام دەدرێت.
قۆناغی کۆمەڵەکان لە 17ی شوباتی 2027 کۆتایی دێت، لە کاتێکدا قۆناغی چارەکی کۆتایی لە 2 تا 17ی ئازار بەڕێوەدەچێت، قۆناغی پێش کۆتایی و کۆتاییش لە نێوان 23 بۆ 30ی نیسانی 2027 بەڕێوەدەچێت.