كونسوڵگەی چین لە هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئێستە هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین داوای ڤیزەی وڵاتی چین بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 24ـی ئاب، كونسوڵگەی گشتی چین لە هەولێر بە فەرمی سیستمی داواكاریی ڤیزەی ئۆنلاین (COVA)ی چینی دەست پێ كرد.

ئەو سیستمە بۆ ئاسانكاری بۆ داواكردنی ڤیزە بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەیە كە گەشت دەكەن بۆ چین. داواكاران دەتوانن سیستمەكە بەكار بهێنن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی داواكاریی ڤیزە بەشێوەی ئۆنلاین.

وڵاتی چین لەگەڵ هەرێمی كوردستان خاوەن پێوەندییەكی گرنگن لە بواری ئابووری و بازرگانی، بۆیە ئەو هەلە لەلایەن چین لە چوارچێوەی ئەو پێوەندییە گرنگەیە.

بۆ وەرگرتنی ڤیزە كلیك لێرە بكە