دەستەی دەستپاكی عێراق رای گەیاند، 16 هەزار و 384 كەس مردوو لە عێراق بە نایاسایی مووچە وەردەگرن، كە ساڵانێك بوو دەبووایە مووچەكانیان رابگیرێت.

ئەمڕۆ هەینی 21ی ئاب دەستەی دەستپاكی عێراق رای گەیاند، دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە لە لیستی مووچەی خانەنشینی تەواوی پارێزگاكانی عێراق، دەركەوتووە نزیكەی 40 هەزار كی كارد مووچەیان پێ وەردەگیرێت بێ‌ ئەوەی داتای دۆسیەی مووچەكان نوێ بكرێتەوە.

هەروەها دەستەی دەستپاكی باسی لەوە كردووە، 16 هەزار و 384 كەسی مردوو ساڵانێكە مووچە وەردەگرن، بێ ئەوەی كەسێكی شایستەیان هەبێت مووچەكە وەربگرن، بۆیە دەبووایە ئەو مووچانە رابگیرێن، كەچی بەهۆی گەندەڵییەوە ئەو كارە نەكراوە.