هاوار مورتكه‌یی
جیرارد پیکێ یاریزانی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانیا بووەتە خاوەن پشکێکی ستراتیژی لە تیپێدا له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی شەترەنجی جیهانیدا، پەیوەندی بە ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوانانەوە کردووە، وەک ئێرلینگ هالاند، کە وەبەرهێنان لە وەرزشێکدا دەکەن کە بە خێرایی گەشە دەکات و دەبێتە بەرهەمێکی وەرزشیی بازرگانی.
پیکێ، براوەی مۆندیالی ٢٠١٠ و دامەزرێنەری کۆمپانیای وەرزشی و میدیایی کۆسمۆس، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەنگالوروی هیندستان ڕایگەیاند، بووە نوێترین خاوەن پشکی ڤیزەر ئەمریکن جەمپێتس.
یاریزانە پێشووەکەی یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت «شەتڕەنج هەمیشە سەرسامی کردووم بەهۆی قووڵییەکەی و سەرنجڕاکێشیی جیهانییەوە و ئەو هێزە دەروونییە بێئەندازەیەی کە داوای دەکات».
ئەم وەبەرهێنانە بەشێکە لە پاڵنەرێکی فراوانتر بۆ گۆڕینی شەتڕەنج لە یارییەکی تەقلیدییەوە بۆ بەرهەمێکی وەرزشیی جیهانی لە ڕێگەی پاڵەوانێتی جیهانی، ناوەڕۆکی دیجیتاڵی، گرێبەستی سپۆنسەری و پلاتفۆرمی پەخشی ڕاستەوخۆ.
لە کاتێکدا ئێرلینگ لە یاریگادا لە دڕندەیەک دەچێت، بەڵام تۆپی پێ لە بەرزترین ئاستدا پەیوەندی بە ئامادەکاری و ستراتیژی و کاتی و تێگەیشتن لە ساتەکانی گرنگەوە هەیە، لەو ڕووەوە لێکچوون لەگەڵ شەترەنجدا هەیە”.
ئەم سەریەککەوتنە ڕەنگدانەوەی ڕەوتێکی فراوانترە لە جیهانی وەرزشدا، وەرزشوانان زیاتر ڕوو لە شەتڕەنج دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی فۆکەس و بڕیاردان.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی یانەی مانچستەر سیتی زۆرجار لە گفتوگۆکانیدا سەبارەت بە تۆپی پێ ئاماژەی بە شەتڕەنج و ستراتیژی کردووە. ژمارەیەک وەرزشوان لە وەرزشە جیاوازەکان بە ئاشکرا باسیان لە بەکارهێنانی شەتڕەنج وەک ئامرازێکی ڕاهێنان کردووە، لەوانە محەمەد سەڵاح هێرشبەری پێشووی یانەی لیڤەرپوول و بۆریس بێکەر و نۆڤاک جۆکۆڤیچ ئەستێرەکانی تێنس.
لەم نێوەندەدا وەبەرهێنەران دەرفەتی بازرگانی لە شەتڕەنجدا دەبینن.
خولی شەتڕەنجی جیهانی کە لەلایەن کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیای هیندی تەک ماهیندرا و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەتڕەنج (FIDE) پشتگیری دەکرێت، هەوڵیداوە سەرنجڕاکێشیی وەرزشەکە فراوانتر بکات لەڕێگەی فۆرماتێکی کورتترەوە کە بۆ بینەرانی تەلەفزیۆنی و دیجیتاڵی دیزاین کراوە.
بێرگ پێی وایە شەتڕەنج هەمان ڕێگای چەندین یاریی تایبەت دەگرێتەبەر کە بە سەرکەوتوویی لە دەرەوەی بنکەی هەوادارانی تەقلیدی خۆیان فراوانتر بوون.
گوتیشی: کاتێک دەتوانیت وەرزشێک بخەیتە بازاڕەوە کە دەستڕاگەیشتنێکی سنووردارە، وەکو دارت و کاتێک نزیکەی ملیارێک کەس لە سەرانسەری جیهاندا یاریی شەترەنج دەکەن، دەرفەتەکە ڕوونە.
یانەی گامبیتی ئەمه‌ریکی بەشداری لە خولی چوارەمی خولی جیهانی دەکات کە مانگی داهاتوو لە شاری بەنگالورو بەڕێوەدەچێت.