سه‌ره‌تا وتار ٨٠ ساڵ تەنیا ژمارە نییە لە مێژووی ساڵیادی پارتیمان
نیان ئەحمەد
یادی ٨٠ ساڵەی پارتیمان، وێسگەیەکی مێژوویی پڕ لە خەبات و شۆڕش و بەرخودان و قوربانیدانە، لە هەموو جیهاندا یادی یادەکان دەکرێتەوە بۆ ڕووداوەکان و نەتەوە و خەباتی نیشتمانی و یاددە مرۆییەکان دیاردەیەکی باوە، ئەم ساڵیادەی پارتیمان تەنیا ژمارەی ساڵ نییە، بەڵکوو پانتایەکە لە شۆڕش و بەرخودان و نەکسە و هەستانەوە و هەوراز و نشێو و سەرکەوتن و ڕووداوەکان و ئەزموونی دەوڵەتداری، ئاوەدانی و بەرگری و شەڕی نێودەوڵەتی داعش و ململانێی نادروست، دەستکەوتەکانی پارتیمان زۆرن بە وتارێک تەواو نابن کە لە مێژوودا تۆمار کراون، ئەم تەمەنەی پارتی بەبێ گرفتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی تێپەڕ نەبووە، لە ماوەی ئەم ٨٠ ساڵەی زۆرترین ساڵی تەمەنی پیلان و پلان و کێشمەکێشی سیاسی و شەڕ و کارەساتی جەرگبڕ و دەریایەک لە خوێن، پارتیمان بە حزیکی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرگریکار لە خاک و ئاڵا ناسراوە، ئەم باوەڕە نەتەوەیییە زۆرترین پانتایی ناوچەی جوگرافیای کوردستانی گرتووەتەوه و لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە و خاوەنی کوردستانە و پارێزگاری لێدەکات، ڕۆژئاوای کوردستان وەک نموونە، لە کوردستان بەتایبەتی کوردستانی باشوور زۆرترین جینۆسایدی ئەنفال بە چەندین قۆناغی جیاجیا لە سەرەتای هەشتاکانەوە تا کۆتای هەشتاکان ئەم ستەمە مرۆییە لە هیچ میللەتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست نەکراوە.
له‌م یاده‌دا پێویستە ئه‌وه بڵیین كه وێڕای ئه‌وه‌ی پارتی كادیری زۆر به توانا و شاره‌زا و دڵسۆزی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا گرنگه پارتی بایه‌خی زیاتریش به کادیری شارەزا و بە تواناکانی بدات لە کاری سیاسی و یاسایی و نێودەوڵەتیدا، بەپێی بە دواداچوونم لەسەر نەتەوەسازی و هەستی نەتەوایەتی، زۆر کەسی شارەزا و دڵسۆزمان هەیە كه خەمی گەورەیان بێدەوڵەتییە و به‌رگریكارن له دۆزی كورد، نووسین و لێکۆڵینەوەکانیان تایبەتە بە نەهامەتییە خوێناویە جەرگبڕەکان، بۆیه ده‌بێت ئاوڕ له‌و قه‌ڵه‌م و توانایانه بدرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانیش نه‌بن.
لەم یادەدا، یادی ٨٠ ساڵیادی پارتیمان، دەمەوێت لەم نووسینەمدا ئاماژه به‌وه بكه‌م كه خەڵکی دڵسۆزی پارتی خاوەن ڕوئیایەکی ڕوون و شارەزا و هوشیارن و به‌رگری له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه جەماوەری دڵسۆزی پارتی زیاتر بیر دەکەنەوە و هەست بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی دەکەن. پارتی خۆی به خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌زانێت، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری لێ ده‌كات و خه‌بات بۆ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات.
لە کۆتایدا ساڵیادی بەرز و پیرۆز بێت یادی ٨٠ ساڵەی لە قوربانیدان و بەرخودانی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان.