ئەمڕۆ چوارشەممە 10/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەقیل موفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هائاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزشی کرا.