ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئابی 2026، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم عەبوودی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی “سەردانەکەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم عەبوودی، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی بۆ هەولێر لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی بووە.”
تەوەری کۆبوونەوەکان گفتوگۆکان چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرن، دیارترینیان دوورخستنەوە و چۆڵکردنی بارەگای ئەو لایەنانەیە کە لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان و ئێرانن، هەروەها جێگیرکردنی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانەدا.
سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە کە خاکی هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی، بە مەرجێک لایەنەکانی دیکەش نەبنە هەڕەشە لەسەر هەرێم. ڕێککەوتنەکە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ کراوە، بەڵام لایەنەکانی دیکە بە تەواوی پابەندی نەبوون.