سه‌لام عه‌بدوڵڵا
مێژوو پێمان ده‌ڵێت، هه‌ر كاتێك حكوومه‌ته‌كان له به‌غدا به‌هێزبووبن، هه‌رگیز نه‌پرینگاونه‌وه له ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و تا ئاستی جینۆساید به‌رامبه‌رمان ڕه‌فتاریان كردووه.
نموونه‌ی جینۆسایدی بارزانییه‌كان له ساڵی 1983دا كه له كۆتایی مانگی ته‌ممووز و سه‌ره‌تای مانگی ئاب ده‌ستی پێكرد، لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ڕژێمی به‌عس له‌و ڕۆژانه‌دا چه‌ندین تاوانی ده‌رهه‌ق ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته و به‌گشتی خه‌ڵكی سڤیل دڕندانه ئه‌نجام ده‌دا، كه به زۆره‌ملێ له كۆمه‌ڵگه‌كانی قوشته‌په و به‌حركه نیشته‌جێ كرابوون و هه‌شت هه‌زار گه‌نج و پیری ڕه‌وانه‌ی خوارووی عێراق و بیابانه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كرد و زینده‌به‌چاڵی كردن كه بووه به به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر به ته‌وێڵی به‌عس و هاوبیرانیه‌وه، به قه‌ومچیه‌كانی عه‌ره‌به‌وه كه تا ئه‌مڕۆ خۆیان له‌و كۆمه‌ڵكوژییه به‌دوور ده‌گرن و ده‌وڵه‌ت تاوانبار ناكه‌ن، چونكه ئه‌و تاوانه به‌ناوی حكوومه‌تی عێراق و سوپای عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق گه‌له‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی قڕكردنی پلان بۆ داڕێژراوه كراوه.
ده‌بوو حكوومه‌تی عێراق، كه ڕاسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ نه‌بوون كه تاوانه‌كانیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه به ناوی حكوومه‌ت كراوه كه پێویست بوو ئه‌مڕۆ قه‌ره‌بووی هه‌موو قوربانییان بكاته‌وه و داوای لێبوردن له گه‌له‌كه‌مان بكات، كه تا ئه‌مڕۆ خۆی له هه‌ردووكیان دووره‌په‌رێز و گێل كردووه.
ئه‌مڕۆ، ئێمه كه ئێستا له سێبه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمدا ده‌ژین و به‌وهۆیه‌وه و به بوونی هێزی پێشمه‌رگه و تواناكانییه‌وه تا ئاستێكی باش له‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا پارێزراوین و دڵنیاین له هێزی خۆمان و توانای به‌رگریمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر به گومانه‌وه له‌و هه‌وڵانه‌ی كه به ئاشكرا ده‌بینین، داوای ڕووخاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی ده‌كه‌ن كه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید و په‌ككه‌وته هاتۆته دی و له‌و جۆره به‌شه‌رانه ده‌پرسین ئایا جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مان له بارزان و بالیسان و دۆڵی جافه‌تی و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵمه‌تی دڕنده‌ی ئه‌نفاله‌كان و زینده‌به‌چاڵی لاو و گه‌نج و پیری گه‌له‌كه‌مان كه ئێستا له‌ژێر خۆڵ و خاشاكی بیابانه‌كانی خوارووی عێراق دان، ویژدانی بێ هه‌ستیان نابزوێنێ كه داوای ڕووخان و نه‌مانی تاكه هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت جارێكی تر گه‌له‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی قڕكردن و جینۆساید ببێته‌وه؟
ئیدی ده‌بێ جیاوازی ئێوه و دوژمنانی خوێنخۆری گه‌له‌كه‌مان چی بێت؟!