سه‌رۆكی سوریا چووه پاڵ وڵاتانی سعوديه و ئوردون و هۆشداری به حكومه‌تی عێراق ده‌دات كه له خاكی عێراقه‌وه هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوخۆی عێراقدا.
ماڵپه‌ڕی “ئه‌لحوڕه”ی ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی باڵاوه بڵاویكرده‌وه كه سوریا چووه پاڵ سعودیه و ئوردون و وڵاتانی تر له هۆشداریدان به حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له خاكی عێراقه‌وه هه‌ر هێرشێك بكرێته‌سه‌ر وڵاته‌كه، به هێرشكردنه‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو خاكی عێراق وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
پێشتر به‌رپرسێكی باڵای عێراق بۆ ئه‌لحوڕه باسی له‌وه كرد كه حكومه‌تی عێراق په‌یامی له سعودیه و ئوردونه‌وه پێگه‌یشتووه و هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی نوێ له خاكی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌كانیان ئه‌نجام بدرێت، به هێرشی راسته‌وخۆ بۆسه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوخۆی عێراق وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.










