دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق وردەکاریی ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وڵات ڕووبەڕووی شەپۆلێکی داغ و گەرمای بەهێز دەبێتەوە، کە تێیدا لە پێنج پارێزگادا پلەکانی گەرما دەگەنە ٥٠ پلەی سیلیزی.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، ڕۆژی شەممە کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا بەگشتی ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو بە بەرزیی دەمێننەوە.
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی شەممە لە پارێزگاکان:

پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
– سلێمانی: ٤٣ پلە
– دهۆک: ٤٣ پلە
– هەولێر: ٤٤ پلە
ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور:
– نەینەوا و ئەنبار: ٤٧ پلە
– دیالە: ٤٨ پلە
– بەغدا، کەرکووک، بابل، سەلاحەدین، واسیت، کەربەلا، و دیوانییە: ٤٩ پلە

پارێزگا داغەکان (بەربەستی ٥٠ پلە):
– نەجەف، موسەننا، مەیسان، زیقار، و بەسرە: ٥٠ پلەی سیلیزی تۆمار دەکەن.
شایانی باسە سەرچاوەی زانستی و پسپۆڕییەکان وەک (®meteoblue سەربە Windy.com Company) کە تایبەتمەدە لەم بوارەدا؛ بەم خشتەی سه‌ره‌وه‌دا پێشبینی 14ڕۆژی داهاتووی پلەی گەرمای بۆ شاری هەولێر کردووە و هەروەها ڕێژەی گونجاویان بۆ پێشبینی هەر ڕۆژێک دیار کردووە.