‌پیاوی ئەرکە سەختەکان

179

مستەفا عەبدولکەریم قایتەوەنی
لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدروستیش عێراق و کوردستان ئەوەندەی کەسەکان پۆستەکان گرنگ و گەورە دەکەن ئەوەندە پۆستەکان کەسەکان گەورە ناکەن، چونکە کەسەکان دەتوانن ڕۆڵ و کارەکتەری کەسی زۆر بەهێز بن لەدەرەوەی پلە و پۆست.
دروست و خێرا بێینە سەر دۆخی کوردستان لەمانگی حەوتی ساڵی 2019وە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ئەسپەکەی تاو دەدات لەگۆڕەپانەکەدا، ئەگەر مرۆڤ بەویژدان ئاسوودەی و دوور لەدەرگای وەسف و پێدا هەڵدان ئاوڕێک لەم حەوت ساڵەی ڕابردوو بداتەوە ئەو هەموو هەورازو نشێوی و گیرگرفتانە ببینێ کەڕووبەڕووی مەسرور بارزانی و حکومەتەکەی بووەوە، سەخترینیان بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت، ڕاگرتنی نەوتی کوردستان، هێرشی تیرۆریستانە و ناڕەوا بۆ سەر کێڵگە نەوتی گازیەکان، داخستن و ڕێگریکردن و باجدانانی عێراق لەهاوردکردنی کاڵا و شتومەکی کوردستان لەخاڵە گومرکی و خاڵەسنووریەکان و سکاڵاکردنی نابەجێی دادگاکانی عێراق و دەرەوە و دەیان پیلانگێڕی ناوخۆی و دەرەکی ڕووبەڕوی خودی ئەو پیاوە قژ ماشی و برنجیەبوونەوە کەناوی مەسرور بارزانیە، بەڵام ئەمانەی سەرەوەو زۆر پلان و پیلانی دیکە وەک بۆمبی دانراو پوچەڵکردنەوە، بەشێ لەم پیلانانە هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران و حکومەتەکەیان کەمێ خاوکردەوە، بەڵام نەیانتوانی بیوەستێنن کاپتنی کەشتی کوردستان کەناوی مەسرور بارزانییە توانی کەشتیەکە لەشەپۆلەمەترسیدارەکان دەرباز بکات بەرەو کەناری ئارام.
کاتێ نەیارەکانی خەریکی پیلانگێڕی و دژایەتیکردنی بوون سەرۆک وەزیران هەر جارەو هەنگاوێکی دەهاویشت و بەپرۆژە وەڵامی دەدانەوە، گوێی لەهەموو لایەک بوو، بەڵام ئاوڕی لێنەدانەوە ئەمەش نیشانەو هێمای پیاوی بەئەزموونە بۆ دەوڵەتداری.
من وەک هاوڵاتییەکی بەریتانی بەڕەگەز و ڕەچەڵەک و لەدایک بوی کوردستان، ئەگەر هەرێمی کوردستان بەراورد بکەین بەوڵاتێکی خاوەن سەروەری و پڕئەزموونی وەک شانشینی یەکگرتوو بەریتانیای مەزن دەبینین لەماوەی ئەم حەوت ساڵەی مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەکات کەقورسترین ساڵەکانی حوکمڕانی بوون نەک لەکوردستان و عێراق، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش، ببینە لەبەریتانیا شەش سەرۆک وەزیران دوابەدوای یەک هەریەک لەوان ماوەیەک سەرۆکایەتی حکومەتیان گرتە ئەستۆ، بەڵام بەرگەی بارودۆخ و فشارە ناوخۆی و دەرکیەکانیان نەگرت دەستیان لەکارکێشایەوە.
بەراوردێ بکەین لەنێوان ئێمە وەک هەرێمی کوردستان و ووڵاتێکی زلهێزی وەک بەریتانیا کەخاوەنی سەدان ساڵەی حوکمڕانی و دەوڵەتداری، چەکی ئەتۆم و سوپای زلهێز، کەشتی دەریایی، ئەزمونی ئیتیداب، خاوەندارییەتی سەرووی پەنجا ووڵات لە کۆمنوێڵس ئەمە جیا لەوەی ڕۆڵی هەیە لەسەر دیاریکردنی چارەنووسی میللەتان و ووڵاتان، لەئاشتی و شەڕیشدا قسە و کردداریان هەیە، کەچی ئەم ووڵاتە زلهێزە بەشەش کاندید و کەسایەتی جیاواز لەژن و پیاو نەیانتوانی بەرگەی فشارەکانی شەقامی ناوخۆی دەرەکییەکان بگرن دەستیان لەکارکێشایەوە، بەڵام لەکوردستان مەسرور بارزانی بووە قەڵغانی تەواوی فشارەکان و بەرگەی تەواوی فشارە ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بگرێ کەئەمە نیوەی سەرکەوتنەکان بوو.
کاتێ مرۆڤ بەشەقام و شوێنە گشتیەکاندا تێدەپەڕێت لەزاخۆ تا دوا خاڵی سنووری ژێر دەسەڵات و قەڵەم ڕەوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبینێ چ شۆڕشێکی ئاوەدانی کراوە، پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەی ڕێگا سەرەکیەکان، پرۆژە زەبەلاحەکانی ئاوی خواردنەوەو بوارەکانی دیکەی بەدیجیتاڵکردن و دەیان نمونەی زیندووی تر ئەمانە ئەو شانازیانەن کەمرۆڤ دڵی پێخۆش دەبێت ئاسودە دەبێت، ئەمە هەر لەخۆەوە نەهاتوونەتە بەرهەم، بەڵکو هەوڵ و ماندوو بوون و شەونخوونی کاپتنی ئەو کەشتیەیە ناوی مەسرور بارزانییە.
کاتێ مرۆڤ گوێ لەنەیارو بەناو ئۆپۆزسوێنەکانی هەرێمی کوردستان و ئەم حکومەتە دەگرێت ئەوکات هەست دەکات ئەم پیاوەی ناوی مەسرور بارزانیە چەند پیاوێکی مەزنە، ملی چ ڕێگایەکی سەختی ئاوەدانی و ڕووناکی و گرتووە بەرەو بونیاتنان، چەند بەشەکەتی و پڕ لەماندووی ئەسپەکەی تاو دەدات بەرەو پێشەوە، لەلایەکی دیکەش بەرگەی چ فشارو گەلەکۆمەیەکی مەترسیداری ناوخۆی و دەرەکی پڕلەململانێی گرتووە، پیلان و گەلەکۆمەی زۆری لێکرا هەنگاوەکانی لەهەندێ وێستگەدا خاووبونەوە، بەڵام مەسرور بارزانی وەک پیاوی ئەرکە سەختەکان نەوەستاو نەیانتوانی بیوەستێنن، خودای گەورە و پشتیوانی میللەتو خەڵکی کوردستان و سایە سێبەری ڕابەرو مەرجەعی گەلی کوردستانی لەپشتە ملیونێ خەڵک ووتیان بۆ پێشەوە ئاوڕ نادەینەوە پیاوی ئەرکە سەختەکان.