وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی ههرێمی كوردستان، له كۆبوونهوهیهكدا 5 بڕیاری دا و یهكێك له بڕیارهكان زیادكردنی بهنزینی 750 دیناریی حكوومییه، بۆ گشت پارێزگا و ئیداره سهربهخۆكان.
له ڕاگهیاندراوێكدا وهزارهتی سامانه سروشتییهكان بڵاوی كردهوه: “ئەمڕۆ سێشهممه 28ی تهممووزی 2026 وەزیری سامانە سروشتییەکان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نەوت و کانزاکانی وەزارەتی کرد، بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بەنرخەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
1. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەموو هەوڵێک دەدات بە مەبەستی زیادکردنی پشکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە نەوتی خاو لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە، کە ئێستا تەنیا رۆژانە 50 هەزار بەرمیل کە دەکاتە (٣٩،٤٦٪)ی پشکی هەرێم لە ڕێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم کە دەبێتە (١٢،٦٧٪) و یەکسانە بە رۆژانە (١٢٦،٧٠٠) سەد و بیست و شەش هەزار و حەفت سەد بەرمیل.
2. زیادکردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکوومی ٧٥٠ دیناری بۆ هەر لیترێک بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
3. چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی ڕۆژانە بۆ جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سووپەر) لە ڕووی کوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی ڕۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان.
4. زیادکردنی کاری لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پاراستنی کوالێتی جۆرەکانی بەنزین.
5. پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و مەوادی کیمیاوی بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.