خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی:- بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێرمان کرد و لەوێدا عەقید سەفین تاهیر محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وخێزانی هەولێرمان کردو وردەکاری زیاتری بۆ خستینە ڕوو:
لهبارهی توندوتیژی و چارهسهركردنی خێزانی عەقید سەفین بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بۆ خەبات ڕوونیکردەوە: دیارە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەپێناو داکۆکیکردنی تەواوی ئافرەتان و خێزان دامەزراوەوکەوتوونەتەکاروبەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی کاریانکرد بۆ کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئەندامانی خێزان و بۆ بەدواداچوونی زیاتری کێشەو گرفتەکانی خێزان لە زۆربەی هەرە زۆری قەزاکان و سەنتەری شارەکان نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دامەزرا دیارە ئەو نووسینگانە شانبەشان لەگەڵ بنکەکانی پۆلیس کاردەکەن بۆ ئەوەی تا بتوانن ئەو کێشەو گرفتانەی کە لە نێوان ئەندامانی خێزان چارەسەر بکەن لەجیاتی ئەوەی، کە بچێتە بنکەکان لەناو نووسینگەکان چارەسەر بکرێت و ئاسانکاریشیان بۆ دەکات و تایبەتمەندیەکانیشیان جیاکردنەوەو کێشە خێزانییەکان سەردانی نووسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئەو نووسینگانە بەپێی ناوچەی جوگرافی دابەشکراون و نووسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەهاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکان ڕەچاوی ئەوەش کراوە، کە ڕەگەزی نێرو مێ دامەزران وەکوو دامەزراندنی ئەفسەری ئافرەت و پۆلیس و فەرمانبەری ئافرەت توێژەری کۆمەڵایەتی و دوروونی و یاسایی دامەزراون ئەوانە هەر هەمووی لەپێناوبەرژەوەندی گشتی ئافرەتان لە نووسینگەکان و بەڕێوەبەرایەیەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزان توێژی ئافرەتیان دامەزراند بۆ ئەوەی کە ئەگەر هاتوو ئافرەتێک نهێنییەکی هەبوو نەیتوانی لەلای پیاوان باسی بکات ئەوا لەو حاڵەتەدا دەتوانی بەئاسانی و بەشێوازێکی جوان لەلای ڕەگەزی بەرامبەری خۆی کێشەکانی باس بکات بەبێ ئەوەی کە شەرم بکات ئەو کاتە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە توێژی ئافرەتان دەکرێ لە نووسینگەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان.
لهبارهی هێلهكانی گهرمی و چۆنیهتی پهیوهندكردن له حاڵهتی توندوتیژی، عەقید سەفین تاهیر گوتی: هەر لەسەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی هۆبەیەکی دیکەمان هەیە بەناوی هێڵی گەرمی ١١٩ ئەو هێڵە گەرمە بێ بەرامبەرە لە بەڕێوەبەرایەتییەکان و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر لەخزمەتی هاووڵاتییاندایە و هەرکەسێک پێویستی بە ڕاوێژی دەروونی کۆمەڵایەتی یاسایی هەبێت دەتوانێ پەیوەندی بەو هێڵی گەرمی ١١٩ـەوە بکات بۆ ڕاوێژکردن یاخود ئەو ئافرەتانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە ئەوانەش دەتوانن پەیوەندی بەو هێڵە گەرمەوە بکات یاخود هەر ئافرەتێک لەماڵەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەتوانێ پەیوەندی بەو هێڵەوە بکەن هەر ئافرەتێک ئەگەر زانرا توندوتیژی بەرامبەر دەکرێ ئەوا کەسوکارەکەی یاخود دراوسێکەی دەتوانێ پەیوەندی بەو هێڵەوە بکەن تاستافی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی سەردانی ئەو شوێنە بکات و ئەو کەسە ڕزگار بکات کە توندوتیژی بەرامبەر دەکرێ هەروەها لەبەڕێوەبەرایەتیەکان و نووسینگەکان شێوازێکی دیکەی کارکردنمان هەبووە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەویش دانانی فلتەرێک بوو لەنووسینگەکان و لە بەڕێوەبەرایەتیەکان کاری ئەو فلتەرە ئەوەیە کە هەموو ئەو کەسانەی کە سەرەتا ڕوو لە نووسینگەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕاستەوخۆ داواکاریەکانیان لێ وەرنەگیرێ و کێشەکانیان بگاتە دادگاکان و هەوڵمانداوە کە لەلای خۆمان بەرلەوەی کێشەکان بگاتە دادگا کێشەکان چارەسەر بکەین، چونکە ژینگەی خێزان لەهەرێمی کوردستان جیاوازی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر هەتا لەگەڵ ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش بۆیە هەوڵمانداوە کە بتوانین ئەو فلتەرە دابنێین تا لێرەکۆنتڕۆڵی ئەو کێشانە بکەین واتا کێشەکان لای خۆمان چارەسەر بکەین.
دواتر لە عەقید سەفین بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانمان پرسی لیژنەی ئاشتەوایی تا چەند چارەسەری کێشەکانیکردووە بەرلەوەی بگاتە دادگاکان،گوتی: ئەو لیژنەیە ڕۆڵی کاریگەر و ئەکتیڤی هەبووە لە جارەسەرکردنی کێشەی خێزانی و مایەی خۆشحاڵیە لەساڵی ٢٠٢٥ لەسنوری پارێزگای هەولێر لە نووسینگەکان و لە بەڕێوەبەرایەتی توانیومانە ٧١٧خێزان ئاشت بکەینەوە بەرلەوەی کێشەکانیان بگاتە دادگاکان کێشەکانیان لای خۆمان چارەسەر بکەین واتا ئەندامانی خێزان چ ژن و مێرد بێت ج ئەندامانی خێزان بگەڕێنەوە. نێو ماڵی خۆیان دیارە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دامەزراوەیەکی حکوومیەو ئەو کارانەی ئەو لیژنەیە دەیکات پاڵپشت بە یاسایەکە، کە لەپەرلەمانی کوردستان دەرچووەو بە دیجیتاڵی کار دەکات بۆ ئەوە دروستکراوە تا بەتەواوی خزمەتی خێزان بکات و هەوڵ بدات کێشەی خێزان بەرەو کەم بوونەوە ببات لەهەمووی گرنگتر لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دا پلانێکمان دانا لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف بەتایبەتی ئەوانەی کە خوتبەیان هەیە جگە لەوە لەگەڵ مامۆستایانی قوتابخانەکان بەتایبەتی توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی چونکە هەموو قوتابخانەیەک توێژەرێکی کۆمەڵایەتی لێ هەیەو پێی دەگوترێ ڕێنمایی کاری پەروەردەیی هەروەها خولمان لێرە کردەوە. مامۆستایانی ئایینی بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنایان بکەین بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئەو هێڵە گەرمەیان بۆ باس بکەین و بۆیان شی بکەینەوە کە کاری ئەو هێڵە گەرمە چییەو بەچاوی خۆیان ببینن کە خزمتگوزارییەکان چۆنە.