خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی خۆی لەگەڵ نوێنەرانی یانە بەشداربووەکانی خولی پلە دووی کوردستان ئەنجام دا، کە تێیدا تیروپشکی خولی تۆپی پێی پله‌ دووی كورستان بەڕێوەچوو و ڕێنماییە تایبەتەکانی پەیوەست بە ڕێکخستنی پێشبڕکێیەکە له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، بۆ یانه‌ به‌شداربووه‌كان پێشکەش کران.
لە ئەنجامی تیروپشکەکەدا، 24 یانەی بەشداربوو بەسەر چوار گرووپی جوگرافیدا دابەش کران، بەشێوەیەک کە هەر گرووپێک لە شەش یانە پێکهاتووە، به‌پێی ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندران، لە ماوەیەکی نزیکدا خشتەی یارییەکان و میکانیزمی بەرزبوونەوەی یانە سەرکەوتووەکان بۆ قۆناغی داهاتوو بە فەرمی بڵاودەکرێنەوە.
دابەشبوونی گرووپەکان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
گرووپی یه‌كه‌م: کەلار، باوەنوور، شەهیدانی هەڵەبجە، خورماڵ، خەڵاتی پێنجوێن، پیرەمەگروون.
گرووپی دووه‌م: بەختیاری، سەرچنار، دووکان، حاجیاوا، سەنگەسەر ، تەق تەق.
گرووپی سێیه‌م: سنوور، پەروەردە، ڕواندز، چۆمان، سرێشمە ، خەلیفان.
گرووپی چواره‌م: باتیفا، شێلادزێ، بجیل، دینارتە، پێرس ، هەریر.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە هەموو وردەکارییەکانی خشتەی یارییەکان و ڕێوشوێنی پێشبڕکێیەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە شێوەی فەرمی بڵاودەکرێنەوە.