وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەنراوێكدا بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات و پشتیوانی خۆی بۆ پاراستنی سەقامگیری و تەناهی هەرێمی كوردستان رادەگەینێت.
ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووز وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەنراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكات كە ئەمڕۆ و لە ماوەی رابردوویشدا لەلایەن ئێرانەوە دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پێیوایە ئەو هێرشە دوژمنكرانە پێشێلكردنی سەروەیی هەرێمی كوردستان و عێراقە، هەڕەشەیە بۆ تەناهی و سەقامگیرییەكەی.
هەر لە راگەیەنراوەكە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات دووپاتی دەكاتەوە پشتیوانی هەرێمی كوردستان و سەقامگیریی و تەناهییەكەی دەكات.