بەهۆی كەم بوونەوەی كارەباوە، وەزارەتی كارەبا راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبای ئاشكرا كرد.
وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: “بەهۆکاری گرفتێکی ئەمنی له کێڵگەی کۆرمۆر هەناردە كردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 2500 مێگاوات کەمی کردووە.”
وەزارەتەكە هاوبەشانی كارەبای دڵنیا كردەوە كە ئەم حاڵەتە كاتییە و هەموو لایەنەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركدنی گرفتەكە، تاوەكوو دووبارە دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.