ههڵبژاردهی ئیسپانیا دوای بردنەوەی لە ههڵبژاردهی ئەڵمانیا، بووه پاڵەوانی خوار ١٩ ساڵانی ئەورووپا.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناسناوی پاڵەوانێتی ئەورووپای خوار ١٩ ساڵانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا، بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ههڵبژاردهی ئەڵمانیای بردەوە.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا زاڵ بوو بەسەر پاڵەوانێتییەکەدا و سەرجەم یارییەکانی بردەوە و 19 گۆڵی تۆمارکرد و هیچ گۆڵێکی لێ نەکرا.
ئەمە سێزدەهەمین ناسناوی ئیسپانیایە، کە تیپی تۆپی پێی ئیسپانیا گرنگیدان بە گەشەپێدانی لاوان نیشان دەدات، ئینگلتەرا بە 11 ناسناو لە پلەی دووهم دێت، فەڕەنساش بە 8 ناسناو لە پلەی سێیەم دێت.