وەزارەتی دارایی و ئابووریی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند، کە ڕۆژی چوارشەممە دەست پێدەکات و لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆتایی دێت.

  وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 15-07-2026، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و خشتەکە تاوەکو ڕۆژی شەممە 18-07-2026 بەردەوام دەبێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان دێت.