سه‌ره‌تا وتار كابینه‌ی تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنه‌ری ده‌ستكه‌وتی مه‌زن
ئاواره حاجی دێلۆیی
ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین كه وێرای ئه‌وه‌ی له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی دامه‌زراوه، به‌ڵام توانیویه‌تی ئاڵنگارییه ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان تێبپه‌رێنێت و رێگه‌چاره بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانانه بدۆزێته‌وه كه سیی و حه‌وت ساڵه به‌رۆكی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینەتی كوردستانی گرتووه. هاوکات له چه‌ندین بیاڤدا توانیویه‌تی خزمه‌تگوزاری بێوێنه پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی بكات، كه ته‌نها به خه‌یاڵ بیر له‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنانه ده‌كرایه‌وه، كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می حوكمڕانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌دیهاتوون، ئه‌مه‌ش وایكرد عێراق و ناوچه‌كه‌ش بیر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مۆدێڵه حوكمڕانییه خزمه‌تگوازره بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی دامه‌زراندنی ئه‌و كابینه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه كه حه‌وت ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له دانیشتنی ژماره 13ی په‌رله‌مانی كوردستان له رێككه‌وتی (10 ی ته‌مموزی 2019) متمانه‌ی پێدرا. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له سه‌دا (64.7%)ی كۆی ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگیان به هه‌ر سێ پارتی سه‌ره‌كی: پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان دا، كه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن و 194 هه‌زار و 885 ده‌نگی ده‌نگده‌ری هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان، له‌م نێوه‌نده‌شدا پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به ده‌ست هێنا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئاڵنگارییه ناوخۆییه‌كان، توانیویه‌تی به ته‌نها مل بداته به‌ر به‌رپرسیاره‌تی و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی مه‌زن به‌ده‌ست بهێنێت، له نێویشیاندا ده‌توانین ئاماژه به بواری چاكسازی بده‌ین. ئه‌م كابینه‌یه جه‌ختی له ڕوونی و شه‌فافیه‌ت و گۆڕانکاریی لە خزمەتگووزارییە گشتییەکان كردووه‌ته‌وه، بەجۆرێک دڵنیا بێت کە خزمەتگوزارییەکان بەردەستتر، پرۆفێشناڵتر، روونتر و سەردەمیانەتر به هاووڵاتیان بگه‌ن. سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه بە پەیڕەوکردنی کۆنتڕۆڵێکی زیاتر بە سەر ئابووری کوردستان و زیاترکردنی شەفافیەت، دڵنیا ده‌بێته‌وه لەوەی بڕی تەرخانکراو له داهاتی ناوخۆ لەو شوێنانە خەرج بكات کە پێویستن. كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌باره‌ت به خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كاری له‌سه‌ر ڕێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسیی كردووه‌ته‌وه.
تێڕوانینی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگێكی گه‌وره بوو كه له ماوه‌ی هه‌ر هه‌شت كابینه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی مابووه‌وه، ئه‌ویش دابینكردنی كاره‌بای نیشتمانی بیست و چوار كاتژمێری بوو. سه‌رۆكوه‌زیران و كابینه‌كه‌ی توانیان هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان بۆ چاكسازی له بواری ئابووری و وزه چڕ بكه‌نه‌وه و كاره‌بای (24) كاتژمێری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی رووناكییه‌وه بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دابین بكه‌ن. ئه‌و هه‌نگاوه وێرای ئه‌وه‌ی توانی ڕه‌چاوی داهاتی تاكەكەسی و داهاتی خێزانە كەم دەرامەت و هەژار و توێژەكانی چینی مامناوەند بكات. توانی خزمه‌تێكی گه‌وره به ژینگه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بكات و دووكەڵ و ژاوەژاوی موەلیدە ئەهلییەكان نه‌هێڵێت كە بۆ پیسبوونی ژینگە و نەخۆشی شێرپەنجە مەترسی له‌ڕادەبەدەری هەبوو.
كابینه‌ی نۆیه‌م ته‌نها به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه كه چاکسازیی لە سێکتەرە گشتییەکان بە میکانیزمی نوێی وردەوە بکات، بەڵکو خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی و کەمکردنەوەی بیرۆکراسی، کڕۆکی کارنامەكه‌یان بووه. گومانیش له‌وه‌دانییه كه ئەنجامدانی گۆڕانکاری گه‌وره کاتی زۆری دەوێت، به‌ڵام چەشنی بەیەکەوە کاركردن بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی ئارام، پارێزراو و خۆشگوزەران، ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانیان بووه، سه‌ره‌رای گەشبینی، هه‌وڵیشیان داوه كه له‌به‌رامبه‌ر رایكردنی ئه‌ركه‌كانیشیان واقعبینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌كان بكه‌ن.
یه‌كێكی دیكه له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سرور بارزانی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی بوو له هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه بوو كه گرفتی كه‌مئاوی ده‌رهاوێشته‌ی گۆڕانی كەشوهەواو پیسبوونی ژینگە و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كابینه‌كه‌ی بە كۆمەڵێك پرۆژە وه‌ك دروستكردنی پۆند و بەنداو سەركەوتنێكی بێ وێنەی لە مێژووی (34) ساڵەی حوكمڕانی كوردی تۆمار كرد، سه‌رۆكوه‌زیران وێرای تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته ناوخۆییه‌كان توانی چه‌ندین پۆند و بەنداو بە بێ جیاوازی لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان دروست بكات. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاو برد، له نێویشیاندا ده‌توانین ئاماژه بۆ پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاو له هه‌ولێر و گوپته‌په و چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ندین شوێنی دیكه ببه‌ین، كه به‌شێكیان له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و به‌شێكی دیكه‌شیان ته‌واو كراون.
یه‌كێكی دیكه له خزمه‌ته به‌رچاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بووه. كابینه‌ی نۆیه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی (هەژماری من) وە دەستیکردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن، بۆ بەدیهێنانی گشتگیری دارایی بۆ هاوڵاتییان. ئەم پڕۆژەیە دڵنیایی داوه لەوەی، سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانکی ڕابگات و ببنە خاوەن ئازادی زیاتری تاکەکەسی. له‌م نێوه‌نده‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەژماری بانکی بۆ زۆرینه‌ی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له ئەرکەكانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی، یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه و توانراوه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ژێر چه‌تری فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌ك و دوو یه‌كبخاته‌وه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌دا نه‌وه‌د و پێنجی چاكسازییه‌كانی نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دراون. هه‌ر له‌م نێوه‌نده‌شدا توانراوه 11 فیرقه‌ی پیاده پێك بێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ بونیادنانی سوپای نیشتمانی كوردستان.
كابینه‌ی نۆیه‌م بایه‌خی ته‌واوی به بواری كشتوكاڵ داوه. باوه‌ڕ و تێڕوانینی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌وه بووه كه به رێگه‌ی گرنگیدان به سێكته‌ری كشتوكاڵ ده‌توانێت نه‌خشه‌ی سیاسیی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ری خۆراك و ئاسایشی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان بكێشێت و ئابوری وڵات ببوژێنێته‌وه. كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌وڵی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می جوتیارانی كوردستانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوه و كارئاسانی بۆ جوتیاران كردووه سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی زه‌وی بووه بۆ پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان. هەروەک هه‌وڵی داوه كه رێژه‌ی سه‌وزایی بۆ له‌سه‌دا بیست به‌رز بكاته‌وه. دروستكردنی باخچه هه‌ڵوه‌سراوه‌كانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه بۆ برا كریستیانه‌كان یه‌كیك بوو له‌و هه‌نگاوانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، كه ده‌چێته ئه‌م چوارچێوه‌یه.
كابینه‌ی نۆیه‌م له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا كاری له سه‌ر باشتركردنی سیسته‌می خوێندن كردووه و له رێگای به‌ستنی كۆڕ و كۆنفرانس و سمپوزیه‌م هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مامۆستایانی زانكۆی داوه. هەروەها هه‌وڵی پێگه‌یاندنی كادری نوێب داوه و په‌ره‌ی به ئاستی زمان و خولی پێده‌گۆجی داوه.
یه‌كێکی دیكه له ئه‌جێندا گرنگه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بایه‌خدان به دروستكردنی ریگاوبان بووه. گەشەپێدان و بووژاندنەوەی ژێرخانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان، یەکێک لە بەڵێنەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سەدان پڕۆژەی ستراتیجی و گرنگ جێبەجێ كراوە و گۆڕانکاریی لە ژێرخانی ڕێگاوبان هاتووەتە کایەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتییان و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی و بووژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان و بەستنەوەی شار و شارۆچكە و گوندەكان بە یەكەوە، هەنگاوی گرنگی بۆ دروستکردن و بونیاتنانی ڕێگاوبانەکان و نۆژەنکردنەوەیان داوە، ئەم پرۆژە و خزمەتگوزارییانەش بەردەوامیان هەیە، تاوەکو ڕێگای نێوان سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکان دەبنە ڕێگایەکی سەلامەت و ستاندارد.
له‌م پێناوه‌دا چه‌ندین رێگاوبانی له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان دروست كردووه، وەکو دروستكردنی رێگه‌ی دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، كه به رێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه و به‌شێكی گرنگی ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێكراوه و هه‌موو هه‌وڵێكی داوه كه به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌كه‌ی، بخرێته خزمه‌تی هاووڵاتیان. هاوكات ده‌توانین ئاماژه به دروستكردنی رێگه‌ی دووسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، تونێلی پیرمام، رێگای هه‌ولێر – دهۆك به درێژایی هه‌شتا و شه‌ش كیلۆمه‌تر، رێگای كه‌لار – كفری به درێژایی بیست و پێنج كیلۆمه‌تر، رێگای باعه‌درێ – ئیتیت به درێژایی بیست و شه‌ش كیلۆمه‌تر، رێگای سپیلك – خه‌لیفان، رێگا و پردی هه‌ڵه‌بجه – تووه‌قووت – قلیچه به درێژایی بیست و حه‌وت كیلۆمه‌تر، دروستكردنی شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانی، پرده‌كانی (ده‌روازه‌ی سۆران، ڕاپه‌رین، پردی چه‌مه و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه، كه به‌شێكی زۆریان ته‌واو بووه و به‌شێكی دیكه‌شیان له قۆناغی كۆتاییدایه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه كه سه‌رۆكوه‌زیران به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كات.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی هه‌وڵیداوه كه په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له كۆماری عێراقی فیدرال هه‌بێت و كاری له پێشینه‌شی په‌یوه‌ندی و گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌شی بنیاتنەر و سه‌قامگیرانه بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا. كه ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی ئامانجدارانه ده‌بێت. سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌شی بۆ به‌غدا و دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق و به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق، ئاسۆیه‌كی نوێی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی بوودجه و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور هێناوه‌ته ئاراوه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین مه‌سرور بارزانی توانی له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی حوكمڕانییه‌كه‌ی، حكومه‌تێكی ڕاستگۆ و دادپه‌روه‌رانه بونیاد بنێت. به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بخاته سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كه‌سی و حزبی. چاكسازی و شه‌فافیه‌ت و ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هێنانه كایه‌ی دادپه‌روه‌ری، ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بێت. ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌میشی، كه خۆی له ئاڵنگارییه ناوخۆییه‌كان و بڕینی به‌شه بودجه و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن عێراق ده‌بینێته‌وه به پشتیوانی خوا و خه‌ڵكی كوردستان تێده‌په‌رێنێت و ده‌ستكه‌وتی مه‌زنتر به‌دیبهێنێت، كه خواستی خه‌ڵكی كوردستانه.