سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی جۆراوجۆر، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام به كردار هیچی وا كۆنكرێتی له ئاسۆدا، تا ئێستا به‌دی ناكرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانیش، به ئاشكرا ئه‌و ڕاستییه‌یان به گوێی هه‌رێمدا داوه كه به نیازن له مانگی ئه‌یلوول و مانگه‌كانی دواییدا، هه‌ر ئه‌مساڵ هه‌رێم به‌جێبهێڵن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا، نه حكوومه‌ت و نه په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كار بووه.
ده‌نگۆكان ده‌ڵێن ڕه‌نگه له ماوه‌ی زیاتر یان كه‌متر، له سێ هه‌فته‌دا ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌ستپێ بكات كه ڕه‌نگه به‌و جۆره‌ش نه‌بێت، چونكه نه ڕاگه‌یاندنه‌كان له په‌ره‌سه‌ندنی گڕی ناته‌بایی و بێ هیوایی كه‌وتوون و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌رمتر ده‌بێ، مه‌خابن.
ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا بۆشاییه‌كی ئه‌منی گه‌وره به‌جێ ده‌هێڵێت به‌تایبه‌تی له ناوچه ((جێ ناكۆكه‌كاندا))، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان و ناحه‌زانی هه‌رێم ده‌ڕه‌خسێنێت كه چالاكییه‌كانیان زیندوو بكه‌نه‌وه و بره‌وی زیاتر پێ بده‌ن و گرفت بۆ هه‌رێم دروست بكه‌ن.
له ڕووی پاراستنی هه‌رێمیشه‌وه مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێم زیاتر ده‌بن به‌تایبه‌تی كه تا ئێستا ئاسمانی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه چالاكانه ده‌پارێزرێت و زیانه‌كانی هه‌رێم تا ڕاده‌یه‌ك، ئه‌گه‌رچی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێم زۆربوون، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان نه‌بوو، به‌ڵام به نه‌مانی ئه‌و هێزه به‌هێزانه له هه‌رێم، با‌ڵانسی هێز له ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت و نیگه‌رانی ده‌خوڵقێنێت.
دیاره ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابووریی هه‌رێم و پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌بێت و مه‌ترسی بۆ گه‌وره كۆمپانیاكان دروست ده‌كات، كه به نیگه‌رانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بكه‌ن.
به‌دووریش نازانرێت كه حكوومه‌تی عێراقیش گوشاره‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێم پتر بكات و ئاستی داواكانی له هه‌رێم زیاتر بكات، چونكه ئێستا به ئاشكرا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه زۆرێك له‌لایه‌نه جیاوازه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌لای حكوومه‌تێكی به‌هێزی مه‌ركه‌زیدا هه‌نگاو ده‌نێن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌ڕه‌خسێنن.
بۆیه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، نه‌بوونی په‌رله‌مان و دانه‌مه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێم دوای (20) مانگ، به هه‌ل بزانن كه هه‌ندێك بڕیاری دژه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم، چ له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه بێت یان دادگه‌ی فیدڕاڵ بده‌ن و زیان به هه‌رێم و قوربانییه‌كانی بگه‌یه‌نن به پاساوی ئه‌وه‌ی بۆشایی ڕه‌وایی ده‌سه‌ڵات هه‌یه له هه‌رێم.
بۆیه دواخستنی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ئه‌ركێكی هه‌ره گه‌وره و پێویستییه‌كی مێژووییه كه ده‌ستوبرد له دانیشتنه‌كان به‌تایبه‌تی له نێوان هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان بكرێ و خه‌باتی سه‌ده‌یه‌ك له قوربانیدان و خوێن، به‌فیڕۆ نه‌درێت.