کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی پورتوگال دووپاتی کردەوە کە بەبێ هیچ پەشیمانییەک، مۆندیالی 2026 جێدەهێڵێت و ئاشکراشی کرد کە ئەمە دوا یاری ئه‌و بووە لە مۆندیالدا.
دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیا، ئەستێرە پورتوگالییەکە گوتی: بەختمان نەبوو، لە خولەکەکانی کۆتاییدا گۆڵێکمان لێکرا، یارییەکەش هاوسەنگ بوو، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە، هه‌روه‌ها گوتی: سروشتییە دوای دەرچوون بەمشێوەیە، هەست بە دڵتەنگی بکەیت، بەڵام دوێنێش گوتم کە هەموو توانام پێشكه‌ش ده‌كه‌م، ئەوەم کرد، بە ویژدانێکی ڕوونەوە دەڕۆم، ژیان بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاستە ئەمە دوایین مۆندیال بوو، سەبارەت بە باقی داهاتووشم لەگەڵ خێزانەکەم باسی دەکەم، هیچ بڕیارێکی بەپەلە نادەم، سبەی هەر وەک خۆم لە خەو هەڵدەستم، سێ ناسناوم لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی پورتوگال پێشتر هیچ ناسناوێکی بەدەست نەهێنابوو، ناسناوی ٢٠١٦ش وەک باشترین دەمێنێتەوە بۆ من، بە ئارامییەوە لە خەو هەڵدەستم؛ سبەی ڕۆژێکی نوێیە.