یارییەکەی قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2026 لەنێوان بەرازیل و نەرویژ (2-1) دوای فیكهی کۆتایی کەشێکی گرژ و ئاڵۆزی تێدابوو، نەیماری ئهستێره لەلایەن هەندێک هاندەرانەوە قسەی ناشرینی پێگوترا و شووشەیەکیان بەسەردا فڕێدا.
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لەلایەن تی ئێن تی سپۆرتسەوە پەخش کراون، ئەو ساتەوەختە گرژییە دەردەخەن کە هاندەرێک لەناو یاریگاکەدا بتڵێکی ئاوی فڕێداوەتە سەر نەیمار، لەکاتێکدا بەرەو ژووری جلگۆڕین دەچوو.
شەوی دەرچوونی بەڕازیل لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بوو بە یەکێک لە شەوه پڕ لە ئازارەکانی ژیانی وەرزشی نەیمار، نەیمار نەیتوانی فرمێسکەکانی خۆی ڕابگرێت و وازهێنانی لە نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، ئەمەش کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی درێژخایەن هێنا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل.