خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
یانەی زاخۆ بە فەرمی لەگەڵ نی فڕانكۆ ڕاهێنەری بەڕازیلی، گەیشتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی سەرکردایەتی تیپی یەکەمی یانەکە بكات لە وەرزی داهاتوودا.
ئەم ڕێککەوتنە دوای ئەوە هات کە ڕاهێنەری تونسی، ماهر کانزاری داوای لێبوردنی كرد و گرێبه‌سته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.
فرانکۆ یەکێکە لە ڕاهێنەرە ناسراوەکانی وڵاتی بەڕازیل، گرنگترین دەستکەوته‌كانی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ لە ساڵی 2011 بوو، کاتێک لەگەڵ تیپی لاوانی بەڕازیل ناسناوی جامی جیهانی خوار 20 ساڵانی فیفای بەدەستهێنا.
دوایین ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی ئه‌و ڕاهێنەرە بەڕازیلییە لەگەڵ یانەی ئەلحوسێنی ئه‌رده‌نی بوو، کە لە ماوەی کارکردنی لەگەڵ ئەو یانەیەدا ئەنجامێکی باشی تۆمار کرد و چاوەڕوانیش دەکرێت یانەی زاخۆ لە ماوەی داهاتوو بە فەرمی وردەکاریی گرێبەستەکەی له‌باره‌ی دەستنیشانکردنی نێی فرانکۆ بڵاو بکاتەوە.