لەژێر چاودێریی پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، بەهاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆ، لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند جەلال بەیار، پێشانگەیەکی ئەرشیفی بۆ کارە هونەرییەکانی کرایەوە، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو.
پارێزگاری هەولێر، لە وتەیەکدا ئاماژەی بە شوێنی بەرزی جەلال بەیار لە مێژووی هونەر و ڕۆشنبیری کوردی کرد و گوتی: بەرهەم و میراتی هونەریی ئەو هونەرمەندە نەمرە هەمیشە جێگەی شانازییە و بۆ نەوەکانی داهاتوو و سەرچاوەی ئیلهام دەبێت.
هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە پاراستن و ناساندنی میراتی هونەرمەندانی گەورەی کورد، ئەرکێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیرییە و پێویستە هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان هاوکاریی بکەن بۆ بەردەوامیی ئەم هەوڵانە.
هونەرمەند جەلال بەیار، لە ساڵی ١٩٤٧ لەدایک بووە، لە ڕێککەوتی ٢٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە و لەدوای خۆیدا کۆمەڵێک بەرهەمی هونەریی بهجێهێشتووە.