خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
عه‌گید کابایێل بۆکسێنەر كورد، ئه‌نجامێكی مێژوویی بەدەستهێنا، وەک یەکەم کورد کە لە ئەنجومەنی جیهانیی بۆکسێن (WBC)دا توانی ناسناوی پاڵەوانێتی کێشی قوڕسی جیهانیی به‌ده‌ستهێنا.
بۆکسێنەری ئەڵمانی بەڕەچەڵەک کورد، عه‌گید کابایێل، به بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانی کێشی قورسی ئەنجومەنی جیهانی بۆکسێن (WBC)، پەڕەیەکی نوێی لە مێژووی بۆکسینی کورد و ئەڵمانیا تۆمار کرد.
کابایێل بەم سەرکەوتنە بووە یەکەم کوردی پاڵەوانی جیهانی لە پۆلی کێشی قوڕسدا، هەروەها یەکەم بۆکسێنەری ئەڵمانییە کە دوای نزیکەی سەدەیەک ئەم ناسناوە گرنگە بەدەست دەهێنێت.
شایه‌نی باسه ئەم بردنەوه‌یه، جگە لە گرنگیی وەرزشی، مانایەکی ڕەمزیی هەیە، چونکە ناوی کورد لە یەکێک لە گەورەترین شانۆ و پێشبڕکێ جیهانییەکانی بۆکسین بەرز کردەوە، هەروەها ئەڵمانیاش دوای ماوەیەکی زۆر، دووبارە بۆوه خاوەنی پاڵەوانێکی جیهانی لە کێشی قوڕس، كه به‌ڕه‌گه‌ز كورده.