
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی 6ی 2026، به سه‌ردانێكی فه‌رمی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ بووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له پرێس كۆنفڕانسێكدا فوئاد حسێن ڕایگه‌یاند، وه‌ك ده‌زانن په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران مێژووین و ئێران دراوسییه‌كی گرنگه بۆ عێراق، جێگه‌ی داخه كه ئه‌و دراوسییه‌مان ڕووبه‌ڕووی جه‌نگ و هێرش بووه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستی عێراق ڕوونه كه جه‌نگ و ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
گوتیشی، له دیدارمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، باسمان له كۆمه‌ڵێك پرس كرد و ده‌مه‌وێ و سوپاسی بكه‌م چونكه ئه‌و هه‌میشه له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا بووه و هه‌میشه له‌دواپێشهاته‌كانی جه‌نگ ئاگاداری ده‌كردینه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتیشی، عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیانمه‌ندی جه‌نگی ناوچه‌كه بوون و ئێمه داوای جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق، به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه ڕاگیراوه.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌باس عێراقچی له پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌دا گوتی: “عێراق و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی دریژخایه‌نیان هه‌یه و سوپاسی هاوكاریی عێراق ده‌كه‌ین.
گوتیشی، ده‌بێت شه‌ڕ له لوبنان كۆتایی بێت و ئیسرائیل هێرشه‌كانی ڕابگرێ و له لوبنان بكشێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گه‌رووی هورمز له‌ژێر چاودێریی ئێران‌دا ده‌بێت.