شۆڕشی ڕووناکی و پاکیی ژینگە

146

د.ڕێین سەمەد عەبدوڵلا*
دەرئەنجامی کاری مەیدانی لە نێوان ساڵی (1/7/2024 بۆ 1/10/2025)کوالیت و جۆری ئەو هەوای کە مرۆڤەکان هەوای لی وەردەگرن و هەناسەی تیدا دەدەن کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان و زیندەوەران هەيە, هەوا یاخود بەرگەی هەوا لە چەند جۆر گاز پيك هاتووە لە وانە نايتروجين (N2) کە بە گەورەتریت پیكهاتەی گازی بەرگەی هەوا بە ریژەی 78% دادەنریت, گازی ئۆكسجين (O2) Oxygen کە بە دووەم گە ورەترين پيكهاتەی بەرگی هەوا دادەنریت بە ریژەی 20.946% ، هەروەها هەڵمی ئاو و دووانۆکسیدی کاربۆن و هایدرۆجین و میپان هیتر بە ریژەی %1.054 بەشدارن لە پيك هاتەی بەرگەی هەوای ، Atmosphere، پیسبوونی هەوا بە يەكيك لەو كیشە گەورە و سەختانە دادەنریت کە لەم سە دەیەدا رووبەرووی مرۆڤایەتی بۆتەوە کە ئەو هە وایەی هەناسەی لی وەردەگرین تیکەلەیەکە لە گازە جیاوازەکان و گەردیلە بجووکەکان ( رەق و شلەکان) ، سەرچاوەی ئەم گازانە بەشیکیان بە هۆکاری سروشتیە ، بەشیکی تر بەهۆی سەرچاوەی جاڵاکی مرۆیەکان دروست دەبن و دەچنە نیو بەرگەی هەوا ، كاتيك لە بەرگەى هەوا گازەکان و دووانۆکسیدەکان گۆرانکاری بەسەر ریژەیان دادیت ، ئەوا پیسبوونی هەوا روودەدات و کاریگەری راستوخۆیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ و گۆرانکاری لەسەر ژینگە دروست دەکات ، گرینگرترین هۆکارەکانی پیسبوونی هەوا بریتیە لە زیادبوونی دانیشتوان و گەشەی خێرایی شارەکان و چربوونەوە و زیادبوونی هوکارەکانی گواستنەوە و پیشەسازییە جۆر بەجۆرەکان کە کاریگەری گەورەیان هەیە لەسەر پیسبوونی هەوا ، بەپی دواین راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق لە رێزبەندی پێنچەم وڵات دادەنریت لەسەر ئاستی جیهان ، کە بە بەهێزی گۆرانی ژینگەیی تێدا ڕووی داو ، هەر لە گۆرانکارییە خراپەکان لە کوالیتی هەوا و ئاو و خاک کە دەرئەنجامی زۆر خراپ لە داهاتوو دروست دەکات ، لە هەرێمی کوردستان یەکێک لە کێشە گەورەکان و بەردەوامەکان کە لەدوای ساڵی ١٩٩٢دا دروست بوو بریتییە لە کێشەی دابین کردنی کارەبا بۆ هاولاتیان ، لەوکاتەدا بەمەبەستی جارەسەرەکردنی ئەم کێشەیە بەشیوەیەکی کاتێ پەنایان بردە بۆ دابین کردنی کارەبا لەڕێگەی مۆلیدەکان، لە ئیستادا ژمارەی مۆلیدەکان لە نیو شارەکان بە هەزارانە ، بێگومان کارپێکردنی مۆلیدە بەشیوەیەکی زۆر و ماوەیەکی درێژ خایەن کاریگەری گەورەی لەسەر ژینگە دروست کرد ، بۆیە شۆڕشی ڕووناکی و پاکی ژینگە بە یەکێک لە گرینگترین و ستراتیژی ترێن هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت بۆ باشكردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ، کە بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە وەچەرخانیکی گەورە لە گۆرانکاری لە ژینگەی هەرێمی کوردستان رووی دا ، بە تایبەتی لە باشتر کردنی کوالیتی هەوای شارو شارۆجکەکاندا ، بەلای من پرۆژەی ڕووناکی کۆتایی بە جەنگیکی گەورەی تێک جوونی هەوا هێنا کە بۆماوەی زیاتر لە 34 ساڵ وێران دەکرا ، تا گەیشت بەوەی شاری هەولێر بەپی راپۆرتە نێو دەولەتیەکان لە ساڵانی 2021 تاکو 2024 وەک یەک لە شارە هەرە پیسبووەکانی هەوا لە جیهان دادەنرا ، کە ئاستی کوالیتی هەوای وەک تەنۆلەکە هەڵواسراوەکان لە نێوان (250 – 450 ) مایکرۆمیتر بوو ، کە کوالیتی هەوای زۆر خراپ و ناتەندروست بوو ، بڕیارەکەی حکومەت بۆ لابردنی مۆلیدەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی «ڕۆناکی» بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتمانی ٢٤ کاتژمێری هەستێکی ئارامی و مژدەیەکی گەورەی دا بە هاوڵاتیان و ژینگە پارێزان ، ئامانج لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی بریتیە لە دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێریی ، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا هەبوو. کە گرینگترێن کاریگەریەکانی بریتیتە لە :
1. کۆتایی هێنان بە بەکارهێنانی 140 هەزار بەرمیل سووتەمەنی رۆژانە بۆ موەلیدەکان لە هەرێمی کوردستان .
2. کوژانەوەی (7767 ) مۆلیدە بە قەبارە لە نێوان (100 بو 1000) KVA.
3. لە نیوان (20 بۆ 50) پاڵاوگە داخرا .
4. کۆتایی هێنان لە بەفیرۆجوونی سەدان مەتر دووجای رۆژانە لە ئاوی پاک .
5. گۆرینی کوالیتی هەوا لە ناتەندوستی زۆر خراپ بۆ تەندروستی زۆر باش .
6. پاراستنی تەندروستی گشتی .
7. کۆتایی هێنان بە پیسبوونی جۆری ژاوە ژاو .
8. راکیشانی سەرنجی گەشتیاران و بووژانەوەی کەرتی ئابووری و گەشتیاران.
9. هێنانە دەرەوەی شاری هەولێر لە لیستی شارە پیسبووەکانی جیهان لە ساڵی 2025 .
جگە لە پڕۆژەی ڕووناکی، چەندین پڕۆژەی دیکەی ژینگەییی گرینگ خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ داهاتوویەکی سەوزتر بۆ هەرێمی کوردستان ، وەک پڕۆژەی پشتێنەی سەوزاییی هەولێر یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکان کە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و چاندنی هەزاران دۆنم دارە لە دەوروبەری شارەکە ، ئەم پشتێنە سەوزایییە بەدرێژاییی ٩٢ کیلۆمەتر و پانیی دوو کیلۆمەتر، وەک قەڵغانێک هەولێر دەپارێزێت و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی گەرد و خۆڵبارین و باشترکردنی کوالێتی هەوا دەبێت.
*سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی رووپێوان ، کۆلیژی تەکنەلۆجی ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر