سه‌ره‌تا وتار كوردستان به‌ره‌و دڵنیایی و سه‌قامگیرتر هەنگاو دەنێت
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، له‌نێو گێژاو وململانێیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی قورس و وردبینانه و ژیرانه‌یه له پێناو پارێزبه‌ندیی و دروستكردنی دڵنییایی ئابووری و ئه‌منی و سه‌قامگیری بۆ گه‌لی كورد له‌پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان . له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو دا، چ به‌هۆی گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چ به‌هۆی فشاره سیاسیی و ئابووری و ئه‌منییه‌كانی به‌غدا دژی گه‌لی كورد وهه‌رێمی كوردستان ، ته‌نها زیانگه‌یاندن نه‌بوو به هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكوو زیانی گه‌وره‌ش به‌ر ئابووری گشتی عێراق کەوت ، له هه‌مان كاتیش‌دا پێشێلکردنی بنه‌ماكانی هاوبه‌شی بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڕێمی كوردستان، هه‌روه‌ها شه‌ڕێكی ده‌ستووریی بۆ لێدانی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، و زیانگه‌یاندن به كۆمپانیاكانی بواری وزه و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، به‌ڵام سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بۆ به‌غدای پایته‌خت، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته دروسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه داوا ده‌كات له پێناو سه‌قامگیریی و ئابووری و ئه‌منیی نه‌ك ته‌نها بۆ كوردستان به‌ڵكوو بۆ تەواوی عێراق. به‌دڵنییاییه‌وه ، سه‌ردانی شاندنی باڵای سه‌ربازیی فیدڕاڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیدار و كۆبوونه‌وه له سه‌ر ئاستی لووتكه، نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستانه ، به‌تایبه‌تی كه چه‌ند ساڵێك بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌وڵیان ده‌دا به‌ڕێگه‌ی سیناریۆ و گوشاری سیاسیه‌كانی گڕێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت له جیهان په‌كبخات ، بۆیه ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئه‌منییه‌ی نێوان هه‌وڵێر و به‌غدا ، پاشه‌كشێی هه‌موو ئه‌و گوشار و مه‌رجانه‌ی عێراقه بۆ پارێزگاریكردن له وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌تایبه‌تیش پارێزگاریكردن له كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و وزه و دڵنییایش بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و به‌هێزبوونی سه‌نگ وپێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بواره‌دا كه ساڵانێكی زۆر كوردستان به‌ردی بناغه‌ی بۆ داناوە.
ساڵانێكی زۆر بوو، حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا، پرسی مووچه و بودجه‌یان وه‌ك كارتێكی گوشاری سیاسیی له دژی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنا ئه‌وه‌ی گڕێكوێره و بێ متمانه‌یه‌كی زۆری دروستكردبوو ، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردان و رێككه‌وتن و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵی ڕێگه‌ی خۆشكرد ، نه‌ك ته‌نها هه‌نارده كردنه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خۆشبكات ، به‌ڵكوو كۆتایی به قه‌یرانی چه‌ندین ساڵه‌ی نه‌بوونی پاره و ئینجا دابینكردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان خۆش بكات و كۆتایی به دڵه‌ڕاوكێیه‌كان بهێنێت و ئه‌وه‌ش ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی كوردستان ڕێكبخرێنه‌وه، له هه‌مانكاتیشدا پێگه‌ی كوردستان له‌كاتی گفتوگۆ سه‌رباره‌ت به بوودجه و مووچه له نێو بودجه‌ی گشتی عێراقی فیدڕاڵی به‌هێزتر بكات له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی، به‌دڵنییاییه‌وه، سه‌ردان و ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌م دواییانه له بواری ئابووری و وزه و ئه‌منی نه‌ك ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه له نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تی كوردستان و عێراقی فیدراڵی، به‌ڵكو ڕێوشوێنكی گرنگ و ستراتیژییه بۆ پارێزگاریكردن له كۆمپانیاكانی بواری وه‌ربه‌رهێنانی نه‌وت و گاز و دانپێنانێكی ستراتیژه به مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئینجا دڵنییایی و پارێزبه‌ندیی ئابووری و ئه‌منیی و دڵنیاییه له بواری وه‌به‌رهێنان و هه‌روه‌ها به سه‌قامگیرمانه‌وه‌ی دوورگه‌یه‌كی ئارامه ئه‌ویش هه‌رێمی كوردستانه ، له‌ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ئاڵۆزدا.